جێگری ترەمپ: بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی ئایا دروست کار دەکەن یان نا؛ دەبێت چەکە ئەتۆمییەکانمان تاقی بکەینەوە 
         
                
        
        
        
          
وێستگەنیوز_
		
جێگری دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند،  تاقیکردنەوەی چەکی ئەتۆمی ئەمریکا دڵنیایی دەدات لەوەی بە شێوەیەکی دروست کار دەکات، بەڵام ڕوونی نەکردەوە ئەو تاقیکردنەوانە چین کە ترەمپ فەرمانی پێکردوون.
		
جەی دی ڤانس، جێگری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی بە ڕۆژنامەنووسانی راگەیاند، "گرنگە بۆ ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، دڵنیابینەوە لەوەی ئەم چەکە ئەتۆمییەی کە هەمانە بە شێوەیەکی دروست کار دەکات، ئەمەش بەشێکە لە پرۆسەکانی تاقیکردنەوە."
		
رۆژی پێنجشەممە دۆناڵد ترەمپ فەرمانی کرد بە دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی وڵاتەکەی لەسەر چەکی ئەتۆمیی، ئەمەش دەرگای بە ڕووی دەستپێکردنی تاقیکردنەوە ئەتۆمییەکانی واشنتۆندا کردەوە، کە لەوانەیە ببێتە هۆی گۆڕانکاریەکی گەورەی جیهانی لەگەڵ ئەوەی کێبڕکێ توند لەم بوارەدا، بە تایبەتی لەگەڵ ڕووسیا و چین هەیە.
 
        
        AM:09:05:31/10/2025 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									228
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت