ترەمپ دڵنیایی لە بەردەوامبوونی رێککەوتنی غەززە دەدات
وێستگەنیوز_
ئیدارەی ئەمریکا پابەندبوونی خۆی بە ئاگربەست لە کەرتی غەززە دووپاتکردەوە کە بە 'دەستکەوتێکی دیپلۆماسی هەستیار'ـی دەزانێت. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەو وڵاتەش دەڵێت، "کەس نازانێت سەربازە ئیسرائیلیەکە چی بەسەر هاتووە، بەڵام لایەنی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە کە لەلایەن قەناس بەدەستێکەوە تەقەی لێکراوە، هێزەکانیشیان وەڵامیان داوەتەوە و پێموایە مافی خۆیان هەبووە".
لە لێدوانەکەیدا بەر لە گەشتەکەی بۆ کۆریای باشوور، دۆناڵد ترەمپ جەختی لەوە کردەوە کە "هیچ شتێک ڕێککەوتنی غەززە ناخاتە مەترسییەوە".
لای خۆیەوەجەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا، شەوی ڕابردوو رایگەیاند، "ئیسرائیل مافی خۆیەتی بەرگری لە خۆی بکات"، لە هەمان کاتدا جەختی لەوە کردەوە کە ڕێککەوتنەکە بەردەوامە، سەرەڕای پێشێلکارییەکان لێرە و لەوێ.
هەروەها پێشنیاری ئەوە دەکات کە ئەمریکا گڵۆپی سەوزی بۆ نیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل داناوە بۆ ئەوەی لە سنوورێکی دیاریکراودا وەڵامی حەماس بداتەوە.
AM:11:10:29/10/2025
ئهم بابهته 164
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت