ئیسرائیل: تونێله‌كانی كه‌رتی غه‌ززه زۆربه‌ی وێران نه‌كراون و ده‌بێت له‌ناویان به‌رین
وێستگه‌نیوز -
ئیسرائیل دانی به‌وه‌داناوه، كه تونێله وێرانبووه‌كانی كه‌رتی غه‌ززه دوای دوو ساڵ له‌و شه‌ڕه‌ی كه له ساڵی 2023 سه‌ریهه‌ڵدا، له 40% تێپه‌ڕ ناكات.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی كه‌ناڵی 12ی ئیسرائیلی، ئیسرائیل كاتز، وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل، بۆ جی دی ڤانس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكای ئاشكراكردووه، كه زیاتر له 60%ی تونێله‌كانی كه‌رتی غه‌ززه له‌كاتی جه‌نگه‌كه‌دا له‌ناو نه‌چوون.
ماڵپه‌ڕه‌كه ئاشكرای كرد، له میانی گفتوگۆی نێوان كاتز و ڤانس، وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل رایگه‌یاندووه، له‌ناوبردنی تونێله‌كان گرنگترین ئه‌ركی هاوبه‌شه له داماڵینی چه‌كه‌كانی غه‌ززه به‌گوێره‌ی پلانی تره‌مپ (دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا) و ده‌بێت ئاماده‌كاری بۆ جێبه‌جێكردنی بكه‌ین.
باسی له‌وه‌شكردووه، ئه‌و تونێلانه‌ی كه ماونه‌ته‌وه، له هه‌ر دوو لای هێڵی زه‌رده، له‌و ناوچه‌یه‌دان كه ئێستا له‌لایه‌ن سوپای ئیسرائیله‌وه كۆنترۆڵكراوه و یه‌كێك له‌و تونێلانه له‌لایه‌ن ئه‌و چه‌كدارانه‌وه به‌كارهێنرا كه هه‌فته‌ی رابردوو له میانی ئۆپه‌راسیۆنێكدا له ناوچه‌ی ره‌فه‌ح دوو سه‌ربازی ئیسرائیلیان كوشت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ده‌نگی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یانه‌ی له چه‌ند رۆژی ڕابردوودا له ده‌وروبه‌ری غه‌ززه بیستراون، بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه سوپای ئیسرائیل ته‌نانه‌ت له كاتی ئاگربه‌ست و به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه به‌رده‌وامه له وێرانكردنی ئه‌و تونێلانه.
PM:01:00:25/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 168
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت