وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: ئه‌و هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌ی کە بڕیارە لە كه‌رتی غه‌ززه بڵاوه‌ی پێ بكرێت لە قۆناغی پێكهێناندایه
وێستگەنیوز-
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، ئه‌و هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌ی بڕیار وایه له كه‌رتی غه‌ززه بڵاوه‌ی پێ بكرێت، تا ئێستا له قۆناغی پێكهێناندایه، ئاماژەی بەوەشکرد، ئه‌گه‌ر حه‌ماس رەتی چه‌كدانان بكاته‌وه، مانای وایه رێككه‌وتننامه‌كه پێشێل ده‌كات.
ئەمڕۆ هەینی 24ی تشرینی یەکەمی 2025، ماركۆ ڕوبیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له میانی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ناوه‌ندیی هه‌ماهه‌نگیی مه‌ده‌نی – سه‌ربازی بۆ چاودێریكردنی رێككه‌وتننامه‌ی ئاگربه‌ستی غه‌ززه له باشووری ئیسرائیل به رۆژنامه‌نووسانی رایگه‌یاند، "ئه‌و هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌ی بڕیار وایه له كه‌رتی غه‌ززه بڵاوه‌ی پێ بكرێت، تائێستا له قۆناغی پێكهێناندایه و زۆرێكیش له وڵاتانی ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه به‌شداریی تێدا بكه‌ن، به‌ڵام مه‌رجه له كاتی پێكهێنانیدا، ئیسرائیل رەزامەندی هەبێت".
ئاماژەی بەوەکرد، "پێكهێنانی ئه‌و هێزه گرنگه، به‌ڵام گرنگیشه ده‌سه‌ڵاته‌كانی بزانرێت و ئاخۆ كێ سه‌ركردایه‌تیی ده‌كات و له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی كێ كار ده‌كات و كێ سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌كات و ئه‌ركی چی ده‌بێت و چۆن پێداویستییه‌كانی بۆ دابین ده‌كرێت و چۆن به‌رده‌وام ده‌بێت و مووچه و خه‌رجییه‌كانی چی ده‌بن و بنه‌ماكانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی چین؟".
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرای کرد، دوور نییە له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه بڕیاری پێكهێنانی ئه‌و هێزه بدرێت، به‌تایبه‌تی كه یه‌كێك له به‌رده‌م كێشه‌كانی به‌رده‌م به‌شداریی وڵاتان له‌ناو ئه‌م هێزه‌دا، ئه‌مه بێت كه ده‌بێت له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه رێگه‌ی به‌شدارییان پێ بدرێت.
هه‌روه‌ها رۆبیۆ گه‌شبینی به سه‌ركه‌وتنی ئاگربه‌ستی غه‌ززه ده‌بڕی و دەڵێت، "یه‌كێك له هۆكاره‌كانی ئه‌م گه‌شبینییه‌ی، بوونی خۆمە له ناوه‌ندیی هه‌ماهه‌نگیی مه‌ده‌نی – سه‌ربازی بۆ چاودێریكردنی رێككه‌وتننامه‌ی ئاگربه‌ستی غه‌ززه له باشووری ئیسرائیل".
دەشڵێت، "ئه‌گه‌ر حه‌ماس ره‌تی چه‌كدانان بكاته‌وه، مانای وایه رێككه‌وتننامه‌كه پێشێل ده‌كات، بۆیه ده‌بێت پابه‌ندیی رێككه‌وتننامه بێت، هەروەها ده‌بێت دیدگه‌ی خه‌ڵكی غه‌ززه بگۆڕدرێت كه ده‌توانن به‌بێ بوونی حه‌ماس له كه‌رته‌كه‌یان، خۆشتر و باشتر بژین".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا لەبارەی لكاندنی كه‌رتی رۆژئاوا به ئیسرائیل كه حكومه‌ته‌كه‌ی بنیامین ناتانیاهۆ هه‌وڵی بۆ ده‌دات ئاماژەی بەوەدا، "ئه‌م هه‌وڵه‌ی ئیسرائیل كه له لایه‌ن كنێسته‌وه په‌سەند كراوه، هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر پرۆسه‌ی ئاشتی".
PM:05:31:24/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 432
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت