به‌له‌مێكی كۆچبه‌ران له ئاوه‌كانی توركیا ژێرئاوكه‌وت
وێستگه‌نیوز –
میدیاكانی توركیا بڵاویانكرده‌وه كه به‌له‌مێكی كۆچبه‌ران كه به‌نیازبوو له رێگه‌ی سنووره ئاوییه‌كانی پارێزگای موغڵای توركیا بگاته وڵاتانی ئه‌وروپا، ژێرئاو كه‌وت و به‌پێی زانیارییه‌كان 15 كۆچبه‌ر خنكان.
به‌گوێره‌ی میدیاكانی توركیا، ئه‌مڕۆ به‌له‌مێكی كۆچبه‌ران له كه‌ناراوه‌كانی ئۆرتاكهنت سه‌ر به شارۆچكه‌ی بۆدرومی سه‌ربه پارێزگای مۆغلا وه‌رگه‌ڕاوه و به‌هۆیه‌وه 15 كۆچبه‌ر خنكاون.
ئاماژه‌شیان به‌وه‌داوه كه به‌له‌مه‌كه ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ری نایاسایی پێ بووه و ویستوویه‌تی بیانباته وڵاتانی ئه‌وروپا، به‌ڵام ژێر ئاو كه‌وتووه.
ئه‌وه‌شیان خستهڕٍوو كه دواتر تیمه‌كانی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كان و تیمی ژێرده‌ریایی گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه
راشیانگه‌یاندووه كه "تا ئێستا ته‌رمی حه‌وت كۆچبه‌ر له‌نێو ئاوه‌كه ده‌رهێندراون و گه‌ڕان به‌دوای ته‌رمه‌كانی تردا به‌رده‌وامه.
تا ئێستا ناسنامه‌ی كۆچبه‌ره‌كان ئاشكرا نه‌كراوه و ژماره و ناسنامه‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی له نێو به‌له‌مه‌كه بوون دیار نییه و تیمه‌كان به‌رده‌وامن له گه‌ڕان له‌نێو ئاوه‌كه‌دا.
PM:03:12:24/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 176
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت