تره‌مپ بۆ ئیسرائیل: له‌م حاڵه‌ته‌دا پشتیوانیی ئه‌مریكا له‌ده‌ست ده‌ده‌یت
وێستگه‌نیوز –
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هۆشداری دایه ئیسرائیل و رایگه‌یاند كه كه‌رتی رۆژئاوای فه‌له‌ستین به‌خۆیه‌وه بلكێنێت، پشتیوانیی ئه‌مریكا له‌ده‌ست ده‌دات.
تره‌مپ له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری تایم وتی: "ئه‌گه‌ر ئیسرائیل كه‌رتی رۆژئاوای فه‌له‌ستین به خاكه‌كه‌یه‌وه بلكێنێت، پشتیوانییه چارهنووسسازهكهی ئه‌مریكا له‌ده‌ست ده‌دات".
تره‌مپ له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئیسرائیل ئه‌و كاره بكات، ده‌ره‌نجامه‌كانی چی ده‌بن، وتی: "ئه‌وه روونادات. ئه‌وه روونادات، چونكه من به‌ڵێنم به وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان داوه و ئێستا نا‌توانیت ئه‌و كاره بكه‌یت. ئێمه پشتیوانییه‌كی گه‌وره‌ی عه‌ره‌بیمان هه‌بووه".
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر حه‌ماس پابه‌ند نه‌بێت به رێككه‌وتنی ئاشتییه‌وه رووبه‌ڕووی "له‌ناوبردنی ته‌واو" ده‌ببێته‌وه، تره‌مپ ده‌ڵێت: "به دڵنیاییه‌وه. به‌ڵێ، رووبه‌ڕووی كێشه‌یه‌كی گه‌وره ده‌بنه‌وه. كێشه‌یه‌كی گه‌وره".
سه‌باره‌ت به بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "وه‌ك ده‌زانن، من رێگریم لێ‌كرد (له درێژه‌دان به شه‌ڕه‌كه)، چونكه بڕیار بوو به‌رده‌وام بێت. ده‌كرا بۆ ساڵانێك به‌رده‌وام بێت. ساڵانێك به‌رده‌وام بوو. من رێگریم لێ‌كرد، و كاتێك رێگریم لێ‌كرد هه‌مووان یه‌كیان گرت، ئه‌وه سه‌رسوڕهێنه‌ر بوو".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاشكراشیكرد كه به‌نیازه سه‌ردانی غه‌ززه بكات و وتی: "ده‌یكه‌م، به‌ڵێ ده‌یكه‌م".
تره‌مپ بۆ گۆڤاره‌كه رایگه‌یاندووه كه پێیوایه سعودیه تاوه‌كو كۆتایی ساڵ ده‌چێته پاڵ رێككه‌وتننامه‌كانی ئه‌براهام، كه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئیسرائیل و وڵاتانی عه‌ره‌بی دروستده‌كات.
كاتێك پرسیاری لێكرا ئایا پێیوایه سعودیه له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌چێته پاڵ رێككه‌وتنه‌كه، وتی: "به‌ڵێ، پێموایه".
PM:08:09:23/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 156
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت