عەباس عێراقچی: ئێران لەگەڵ ئەمریکا ناگەڕێتەوە سەر مێزی دانوستان
وێستگەنیوز-
وەزیری دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، ئێران لەگەڵ ئەمریکا ناگەڕێتەوە سەر مێزی دانوستان، ئاماژە بەوەشدەکات، دەبێت ئەمریکا واز لە داواکارییە نابەجێییانە بهێنێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی تشرینی یەکەمی 2025، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، "ئێمە ناگەڕێینەوە سەر مێزی دانوستان تاوەکو ئەمریکییەکان دەستبەرداری سیاسەتی زیادەڕۆیی خۆیان نەبن و داواکارییە نابەجێکانیان رانەگرن".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو دانوستانانەی کە پێشتر لەگەڵ ئەمریکییەکان بەڕێوە دەچوون، هەروەها دانوستانەکانی نیویۆرک، بەهۆی زیادەڕەوی لە داخوازییەکانی لایەنی ئەمریکی، وەستان و بەرەو پێشەوە نەچوون".
ئەمریکا و ئێران دوای جەنگی 12 رۆژەی ئیسرائیل و ئێران پێنج جار دانووستانیان ئەنجام دا، بەڵام دواتر دانوستانەکان راگیران و تاوەکو ئێستاش دەستیان پێنەکردووەتەوە.
PM:07:24:22/10/2025
ئهم بابهته 120
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت