سوپای پاسداران هه‌ڕه‌شه‌ی كردنه‌وه‌ی "ده‌روازه‌كانی دۆزه‌خ" به رووی ئیسرائیل‌دا ده‌كات
وێستگه‌نیوز -
محه‌مه‌د پاكپور فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی كردنه‌وه‌ی "ده‌روازه‌كانی دۆزه‌خ"ی به رووی ئیسرائیل‌دا كرد گه‌ر هێرشێكی نوێ بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی ده‌ستپێبكات، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئێران "به‌هێزتر" ده‌بێت له شه‌ڕی 12 رۆژه‌ی مانگی حوزه‌یران.
ئاژانسی هه‌واڵی ته‌سنیم سه‌ر به سوپای پاسداران له زاری پاكپوورهوه له میانی دیدارێكدا له‌گه‌ڵ قاسم ئه‌عره‌جی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بڵاویكرده‌وه كه "دوژمنی زایۆنی زۆر پشتی به قه‌ڵغانی مووشه‌كی خۆی به‌ستووه، له كاتێكدا ئه‌مریكییه‌كان چه‌ندین سیسته‌می THAAD و Aegis یان - كه سیسته‌می به‌رگری دژه مووشه‌كی ده‌ریایین- له ده‌ریا و له هه‌ندێك له وڵاتانی دراوسێمان جێگیر كردووه بۆ رێگریكردن له هه‌ڵدانی مووشه‌كه‌كانمان".
پاكپور وتی: "ئێمه به سه‌ركه‌وتوویی مووشه‌كه‌كانمان هه‌ڵدا و به وردی ئه‌و ئامانجانه‌مان پێكا كه ده‌ستنیشانمان كردبوو، ئێمه ئێستا له به‌رزترین ئاستی ئاماده‌كاریداین، ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێك بوێری ئه‌وه‌ی هه‌بێت هێرش بكاته سه‌ر وڵاته‌كه‌مان، به دڵنیاییه‌وه وه‌ڵامدانه‌وه‌مان به‌هێزتر ده‌بێت له شه‌ڕی 12 ڕۆژه، و دۆزه‌خێكیان بۆ دروست ده‌كه‌ین كه هه‌رگیز له‌بیریان ناچێته‌وه".
له 13ی حوزه‌یراندا، ئیسرائیل هێرشێكی له‌ناكاوی دژی ئێران ده‌ستپێكرد و شه‌ڕێكی 12 ڕۆژه‌ی لێكهوتهوه. له چوارچێوه‌ی شه‌ڕه‌كه‌دا ئه‌مریكا هێرشی كرده سه‌ر سێ دامه‌زراوه‌ی گه‌وره‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم له ئێران.
خامنه‌یی له یه‌كه‌م رۆژی شه‌ڕدا پاكپوری وه‌ك فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران ده‌ستنیشان كرد، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات كه حسێن سه‌لامی فه‌رمانده‌ی پێشوو له كاتژمێره‌كانی سه‌ره‌تای هێرشه‌كاندا له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه كوژرا. پاكپوور فه‌رمانده‌ی هێزی زه‌مینی سوپای پاسداران بووه.
له ماوه‌ی شه‌ڕه‌كه‌دا ئیسرائیل سه‌دان هێرشی كرده سه‌ر بنكه مووشه‌كییه‌كانی سوپای پاسداران و دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كان و به‌هۆیه‌وه چه‌ندین فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه چه‌كداره‌كان و سوپای پاسداران كوژران. هێرشه‌كان بریتی بوون له كوشتنی زانایانی په‌یوه‌ست به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی، هاوكات تاران وه‌ڵامی دایه‌وه به هه‌ڵدانی مووشه‌ك و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بۆ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئیسرائیل.
PM:09:13:21/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 224
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت