ناتانیاهۆ: یه‌كشه‌ممه به 153 تۆن بۆمب غه‌ززه‌مان بۆردوومان كرد
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئیسرائیل رۆژی یه‌كشه‌ممه "153 تۆن بۆمب"ی له كه‌رتی غه‌ززه هه‌ڵداوه‌ته خواره‌وه.
ناتانیاهۆ له كنێست له میانی ده‌ستپێكی دانیشتنی زستانه‌دا وتی: "دوای ئه‌وه‌ی دوو سه‌ربازمان له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه كوژران، دوێنێ (یه‌كشه‌ممه) 153 تۆن بۆمبمان له ناوچه جیاوازه‌كانی كه‌رتی غه‌ززه هه‌ڵدایه خواره‌وه".
رۆژی یه‌كشه‌ممه سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند كه دوو سه‌رباز له شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی شاری ره‌فه‌ح له باشووری كه‌رتی غه‌ززه كوژراون.
سوپای ئیسرائیل دوای ده‌ستپێكردنی زنجیره‌یه‌ك هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه و تۆمه‌تباركردنی حه‌ماس به پێشێلكردنی ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست، ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌ی راگه‌یاند.
لای خۆیه‌وه حه‌ماس ره‌تیكرده‌وه هیچ ئاگادارییه‌كی له‌سه‌ر پێكدادانه‌كانی ڕه‌فه‌ح هه‌بێت و پابه‌ندبوونی ته‌واوی خۆی به ئاگربه‌سته‌كه دووپاتكرده‌وه كه له 10ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
هاوكات ناتانیاهۆ راشیگه‌یاند كه له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئیسرائیل، كه سبه‌ی سێشه‌ممه ده‌ستپێده‌كات، له‌گه‌ڵ جه‌ی دی ڤانس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، گفتوگۆ له‌سه‌ر ئاسته‌نگ و ده‌رفه‌ته‌كانی ناوچه‌كه ده‌كات.
ناتانیاهۆ له وتاره‌كه‌یدا بۆ كنێست راشیگه‌یاندووه كه چاوه‌ڕوان ده‌كات دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رێككه‌وتنی ئاشتی له ناوچه‌كه‌دا ئه‌نجام بدات.
PM:06:15:20/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 276
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت