ئەفغانستان و پاکستان ئاگربەستیان راگەیاند


وێستگەنیوز-

دوای هەفتەیەک لە پێکدادانی تووند لەسەر سنووری نێوان هەردوو وڵاتی پاکستان و ئەفغانستان، هەردوو وڵات لەسەر ئاگربەست رێککەوتن.


ئەمڕۆ یەکشەممە 19ی تشرینی یەکەمی 2025، ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، رێککەوتنەکە لە دەوحە راگەیەندراوە خواجە محەممەد ئاسیف، وەزیری بەرگریی پاکستان، ئاگربەستەکەی پشتڕاست کردەوە.

ئاسیف ئاماژەی بەوەکردووە، بڕیارە لە 25ی تشرینی یەکەم لە ئەستەنبوڵ کۆبوونەوەی زیاتر بۆ تاوتوێکردنی وردەکارییەکانی ئاگربەستەکە بەڕێوە بچێت.

گفتوگۆکانی دەوحە بە نێوەندگیریی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر و بە پشتیوانیی تورکیا بەڕێوە چوون، ئامانج لە کۆبوونەوەکانی داهاتوو دڵنیابوونە لە بەردەوامیی ئاگربەستەکە و جێبەجێ کردنی.

پێکدادانەکانی ئەم دواییە، کە بووە هۆی کوژرانی دەیان کەس و برینداربوونی سەدانی دیکە، بەهۆی زیادبوونی هێرشی چەکدارەکانی سەر بە بزووتنەوەی تەحریک تاڵیبانی ئەفغانستان، بۆ سەر پێگە سەربازییەکانی پاکستان لەسەر سنوور، دەستیان پێکرد.

گفتوگۆکانی دەوحە، بە بەشداریی وەزیری بەرگریی پاکستان خواجە محەمەد ئاسیف و هاوتا ئەفغانییەکەی، مەلا محەمەد یەعقوبەوە بەڕێوەچوون.


AM:10:18:19/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 92 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت