ئیسرائیل بۆ کردنەوەی دەروازەی رەفەح مەرج بۆ حەماس دادەنێت
وێستگەنیوز-
نووسینگەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل مەرجی کردنەوەی دەروازەی رەفەح ئاشکرادەکات.
لە راگەیەندراوەکەی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هاتووە، "سەرۆک وەزیران فەرمانیکردووە دەروازەی رەفەح تاوەکو ئاگادارکردنەوەیەکی دیکە بە داخراوی بمێنێتەوە".
ئاماژە بەوەکراوە، "کردنەوەی دەروازەکە لەسەر بنەمای ئەوە تاوتوێ دەکرێت، کە حەماس چۆن پابەندییەکانی بۆ گەڕاندنەوەی بارمتەکان و تەرمی کۆچکردووان جێبەجێ دەکات و مەرجە رێککەوتن لەسەرکراوەکانی ئاگربەستەکە جێبەجێ دەکات".
پێشتر باڵیۆزخانەی فەلەستین لە قاهیرە رایگەیاندبوو، "دەروازەی رەفەح لەنێوان غەززە و میسردا رۆژی دووشەممە دەکرێتەوە، بۆ ئەوەی رێگە بەو فەلەستینییانە بدرێت کە لە میسر دەژین بگەڕێنەوە غەززە".
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل رایانگەیاند، کاتێک دەروازەکە دەکرێتەوە، تەنیا رێگە بە هاتووچۆی خەڵک دەدرێت، نەک تێپەڕبوونی هاوکاریی مرۆیی.
PM:11:23:18/10/2025
ئهم بابهته 160
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت