په‌رله‌مانی پورتوگال په‌چه قه‌ده‌غه ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
رۆژی هه‌ینی په‌رله‌مانی پورتوگال له ده‌نگدانی سه‌ره‌تاییدا پڕۆژه یاسایه‌كی په‌سه‌ند كرد كه له‌لایه‌ن ڕاستڕه‌وی توندڕه‌وه‌وه پێشنیاركرابوو بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی "داپۆشینی ده‌موچاو له شوێنه گشتییه‌كاندا"، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی به‌كارهێنانی په‌چه ده‌كاته ئامانج و قه‌ده‌غه‌ی ده‌كات.
ئه‌م پڕۆژه یاسایه له‌لایه‌ن پارتی "شیگا"ی راستڕه‌وی توندڕه‌وه‌وه پێشنیار كراوه كه به گوێره‌ی ئاژانس فرانس پرێس له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی مانگی ئایاردا بووه دووه‌م گه‌وره‌ترین هێزی سیاسی پورتوگال.
پڕۆژه‌یاساكه 60 ده‌نگی پارتی شيگای به‌ده‌ستهێنا، ئه‌مه جگه له ده‌نگی هاوپه‌یمانی حكومه‌تی ناوه‌ند-ڕاست و پارته لیبراڵه‌كان. به‌ڵام لایه‌نه چه‌پ و كۆمۆنیسته‌كان ده‌نگیان دژی پڕۆژه یاساكه دا.
به وته‌ی به‌رپرسانی موسڵمان له پورتوگال، په‌چه به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له‌لایه‌ن ژنانی موسڵمان له پورتوگال به‌كارناهێنرێت، به‌ڵام "نه‌ریتێكه" كه هه‌ندێك پێوه‌ی پابه‌ندن.
AM:09:21:18/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 224
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت