کۆشكی کرێملن: لوتکەی نێوان هەر دوو سەرۆکی ڕووسیا و ئەمریکا لە 15 ڕۆژی داهاتوو بەڕێوە دەچێت
وێستگەنیوز_
ئەمڕۆ هەینی 17ـی تشرینی یەکەمی 2025، وتەبێژی کۆشکی کرێملن ڕایگەیاند، لوتکەی نێوان هەر دوو سەرۆکی ڕووسیا و ئەمریکا، لە 15 ڕۆژی داهاتوو بەڕێوە دەچێت.
دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتیی ڕووسیا (کرێملن) بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، پێویستە سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا و مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، بۆ چارەسەرکردنی چەندین پرس پێش کۆبوونەوەی لووتکەی نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا کۆببنەوە و به تهلهفۆن قسه بكهن. وتیشی: هەر دوو سەرۆکەکە ئیرادەیان هەیە کۆببنەوە.
پیسکۆڤ دەشڵێت: "کۆبوونەوەی لووتکەی نێوان ترەمپ و پوتن ئەگەری هەیە لە دوو هەفتەی داهاتوو یان زیاتر بەڕێوە بچێت، هاوکات هەماهەنگییەک هەیە کە نابێت کۆبوونەوەکە دوا بخرێت."
ئاماژەی بەوەش کردووە، ڕووسیا بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگیی ئۆکرانیا بە شێوەیەکی ئاشتییانە ئامادەیە.
هەر سەبارەت بەو پرسە، پوتین و ڤیکتۆر ئۆربان، سەرۆک وەزیرانی هەنگاریا، ئەمڕۆ هەینی بە تەلەفۆن قسەیان کردووە بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی کۆبوونەوەی لووتکەکە و سەرۆکی هەنگاریا دووپاتی کردووەتەوە کە وڵاتەکەی ئامادەیە میوانداریی لووتکەکە بکات.
رۆژی پێنجشەممە 16ـی 10ـی 2025، ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروس نوسیبووی: "شاندی ڕووسیا و ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی ڕوبیۆ و لاڤرۆڤ چەند کۆبوونەوەیەک لە بارەی جەنگیی ئۆکرانیا دەکەن، دوای ئەو کۆبوونەوانە ههر یهك له ترهمپ و پوتن لە هەنگاریا كۆدهبنهوه. دوای لووتکەی ئالاسکە لە 15ـی ئابی ڕابردوو، ئەمە دەبێتە دووەم لووتکەی نێوان ئەو دوو سەرۆکە لەم ساڵەدا.
PM:06:03:17/10/2025
ئهم بابهته 112
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت