ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری لوبنان هانیباڵ قه‌زافی به كه‌فاله‌تی 11 ملیۆن دۆلار ئازاد ده‌كات
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌رپرسێكی دادوه‌ری لوبنان به ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاند كه ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری لوبنان بڕیاری دا دوای ده ساڵ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی به‌بێ دادگاییكردن، به كه‌فاله‌تی 11 ملیۆن دۆلار، هانیباڵ قه‌زافی كوڕی موعه‌مه‌ر قه‌زافی، سه‌رۆكی كۆچكردووی لیبیا ئازاد بكرێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌ڵێت: "دادوه‌ر زاهیر حه‌ماده، لێكۆڵه‌ری دادوه‌ری له دۆسیه‌ی رفاندن و بێسه‌روشوێنكردنی ئیمام مو‌سا ئه‌لسه‌در، ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر ئازادكردنی هانیباڵ قه‌زافی به دانانی بارمته‌ی 11 ملیۆن دۆلار".
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاند كه دادوه‌ره لوبنانییه‌كه بڕیاری داوه گه‌شت كردن له كوڕه‌كه‌ی قه‌زافی قه‌ده‌غه بكرێت.
هانیباڵ قه‌زافی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی لوبنانه‌وه تۆمه‌تبار كرابوو به كوشتنی ئیمام مو‌سا ئه‌لسه‌در كه‌سایه‌تی ئاینی لوبنانی و هاوڕێكه‌ی له میانی سه‌ردانێكیان بۆ لیبیا له ساڵی 1978دا.
كوڕه‌كه‌ی قه‌زافی له‌وباره‌وه جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "قوربانی زوڵم و نادادپه‌روه‌رییه" و "تۆمه‌تباركراوه به تاوانێك كه ئه‌نجامی نه‌داوه"، به‌و پێیه‌ی له كاتی دیارنه‌مانی ئیمام مو‌سا ئه‌لسه‌در، ته‌مه‌نی ته‌نها دوو ساڵ بووه.
گروپه چه‌كداره‌كانی لوبنان به به‌رده‌وامی رژێمی موعه‌مه‌ر قه‌زافی كه له ساڵی 2011 له ده‌سه‌ڵات دوورخرایه‌وه، به هۆكاری دیارنه‌مانی ئیمام مو‌سا ئه‌لسه‌در ده‌زانن و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه لیبیا له گه‌شته‌كه‌یدا رفاندوویه‌تی.
دوای ئه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی دژی ده‌سه‌ڵاتی باوكی سه‌ریهه‌ڵدا، هانیباڵ قه‌زافی له ساڵی 2011 له لیبیا هه‌ڵات، دواجار گه‌یشته سوریا و پارێزه‌ره‌كه‌ی ده‌ڵێت له ساڵی 2015 له‌وێوه رفێندراوه بۆ لوبنان.
لۆران بایۆن پارێزه‌ری فه‌ره‌نسی هانیباڵ، به ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاندووه كه "ئازادكردنی مه‌رجدار به كه‌فاله‌ت له حاڵه‌تێكی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی له‌مشێوه‌یه‌دا به هیچ شێوه‌یه‌ك قبوڵ ناكرێت. ئێمه تانه له كهفالهتهكه ده‌ده‌ین".
پارێزه‌ره‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، بریكاره‌كه‌ی "سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه" و ناتوانێت ئه‌و بڕه پاره‌یه دابین بكات.
PM:02:47:17/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 216
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت