تره‌مپ جارێكی دیكه هه‌ڕه‌شه له حه‌ماس ده‌كات
وێستگه‌نیوز -
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه ره‌نگه رێگه به بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل بدات، ده‌ست به چالاكییه سه‌ربازییه‌كان بكاته‌وه له غه‌ززه، "ئه‌گه‌ر حه‌ماس پابه‌ندی رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست نه‌بێت".
تره‌مپ به كه‌ناڵی سی ئێن ئێنی وتووه كه "هه‌ر كه من قسه‌كه‌م كرد هێزه‌كانی ئیسرائیل ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر شه‌قامه‌كانی (غه‌ززه)".
وتیشی: "هه‌رچییه‌ك له‌گه‌ڵ حه‌ماس ڕووبدات به خێرایی یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه".
لێدوانه‌كانی تره‌مپ له كاتێكدایه كه ئیسرائیل بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ی پابه‌ند نه‌بووه به رێكه‌وتننامه‌ی شه‌رم شێخه‌وه كه تیایدا مه‌رجی راده‌ستكردنی بارمته زیندووهكان و ته‌رمی ئه‌و كه‌سانه‌ی له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له غه‌ززه‌دا كوژراون، دانراوه.
ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی زیادبوونی تووڕه‌یی له‌ناو ئیسرائیل‌دا، به‌جۆرێك ده‌سه‌ڵاتداران نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیان ئاگادار كرده‌وه كه به‌هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی كه‌می ته‌رمی بارمته‌كان، ناردنی یارمه‌تییه مرۆییه‌كان بۆ غه‌ززه كه‌م ده‌كه‌نه‌وه یان دوایده‌خه‌ن.
له خاڵی چواره‌می پلانه 20 خاڵیه‌كه‌ی تره‌مپ بۆ ئاشتی هاتووه كه له ماوه‌ی 72 كاتژمێردا دوای قبوڵكردنی گشتی ئیسرائیل بۆ ئه‌م ڕێككه‌وتنه، هه‌موو بارمته‌كان به زیندوو و مردوو راده‌ست ده‌كرێن.
تا به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه، هه‌ر 20 بارمته زیندووه‌كه‌ی ئیسرائیل گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه ئیسرائیل، به‌ڵام حه‌ماس ته‌نیا ته‌رمی چوار كه‌سی ڕاده‌ستی ئیسرائیل كردبوو، سوپای ئیسرائیلیش ڕاپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه كه یه‌كێكیان له لیستی بارمته ئیسرائیلییه‌كاندا نییه.
PM:11:00:15/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 212
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت