وەزارەتی دەرەوەی قەتەر: قۆناغی دووەمی رێککەوتنی غەززە قورس و پڕ لە ئاستەنگ دەبێت


وێستگەنیوز-

وەزارەتی دەرەوەی قەتەر رایدەگەیەنێت قۆناغی دووەمی رێککەوتنی غەززە قورس و پڕ لە ئاستەنگ دەبێت، ئاماژە بەوەشدەکات، دەبێت واقیعییانە سەیری دۆخەکە بکرێت.


ماجید ئەنساری، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا راگەیاند، "هەنگاوەکانی داهاتوو سەبارەت بە جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئاشتی غەززە زۆر قورس دەبێت".

لە واژۆکردنی رێککەوتنی ئاشتیی غەززە، قەتەر، کە یەکێک بوو لە نێوەندگیرە سەرەکییەکان.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ئاماژەی بەوەکرد، "دەبێت واقیعییانە سەیری دۆخەکە بکرێت".

دەڵێت، "ئەمە شەڕێک بووە کە دوو ساڵی خایاندووە و کاریگەرییەکانی بۆ دەیان ساڵی دیکە دەمێننەوە".


AM:11:43:14/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت