تره‌مپ له لوتكه‌ی شه‌رم شێخ ستایشی 'جوانیه‌كه‌ی' میلۆنی ده‌كات
وێستگه‌نیوز، (AFP) –
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئههریكا له لوتكه‌ی غه‌ززه له شه‌رم شێخ، ستایشی "جوانی" جۆرجیا میلۆنی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتالیای كرد، كه تاكه ژنی به‌شداربووی كۆنگره‌كه بوو.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا كه له‌گه‌ڵ عه‌بدولفه‌تاح سیسی هاوتا میسرییه‌كه‌ی هاوسه‌رۆكایه‌تی لوتكه‌كه‌ی كردووه، له وتارێكدا وتی: "مافی من نییه ئه‌وه بڵێم، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌وه بڵێیت زۆرجار ژیانی پیشه‌یی تۆ كۆتایی دێت، به‌ڵام ژنێكی جوانه".
له وێنه‌ی یادگاری سه‌ركرده‌كانی به‌شداربووی لوتكه‌ی شه‌رم شێخ كه نزیكه‌ی 30 سه‌ركرده‌ی جیهانی تێدا بوو، میلۆنی تاكه ژن بوو.
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كه ته‌مه‌نی 79 ساڵه و به‌دوای میلۆنیدا ده‌گه‌ڕا، به‌رده‌وام بوو و وتی: "ئه‌و سه‌ركێشییه ده‌كه‌م. ئه‌و له كوێیه؟"، پاشان رووی تێكرد و پێی وت: "بێزار نابیت گه‌ر بڵێم جوانیت؟ چونكه ئه‌وه راستییه".
وتیشی: "له ئیتاڵیا رێزێكی زۆری لێده‌گیرێت. ئه‌و سیاسه‌تمه‌دارێكی زۆر سه‌ركه‌وتووه".
میلۆنی كه ڕاسته‌وخۆ له پشتیه‌وه وه‌ستابوو، به ساده‌یی زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی كرد و هیچی تر.
پێشتر ره‌خنه‌ی زۆر له تره‌مپ ده‌گیرا كه لێدوانی سێكسیانه ده‌دات.
له ئه‌یلولدا دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی نیویۆرك بڕیارێكی له دژی تره‌مپ په‌سه‌ند كرد و بڕیاریدا 83.3 ملیۆن دۆلار بدات به خانمه نووسه‌ر ئی. جین كارول له دۆسێیه‌كی ناوزڕاندن كه په‌یوه‌ندی به سزادانییه‌وه هه‌بوو به تاوانی ده‌ستدرێژی سێكسی.
PM:11:25:13/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 280
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت