رێژەی هەناردەكردنی نەوتی عێراق بۆ ئەمریكا بە شێوەیەكی بەرچاو زیادی كردووە


وێستگەنیوز_

ئیدارەی زانیارییەكانی وزەی ئەمریكا رایگەیاند، رێژەی هەناردەكردنی نەوتی عێراق بۆ ئەو وڵاتە، لە ماوەی هەفتەی رابردوودا زیادی كردووە.

ئیدارەكە لە ئامارێكدا بڵاویكردەوە، هەناردەكردنی نەوتی عێراق بۆ ئەمریكا لە ماوەی هەفتەی رابردوودا، گەیشتە 135 هەزار بەرمیل و بە رێژەی 127 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا زیادی كردووە، بەراورد بە هەفتەی پێشووتر كە گەیشتە هەشت هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا.

ئاماژەی بەوەشكرد، هاوردەكردنی نەوتی خاو لە ماوەی هەفتەی رابردوو، لە 10 وڵاتی سەرەكییەوە بۆ ئەمریكا گەیشتە 5.530 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا و بە رێژەی 317 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا زیادی كردووە، بەراورد بە هەفتەی پێشووتر كە گەیشتە 4.847 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا.


AM:11:04:13/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 140 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو