هاكان فیدان: ئاسایشی توركیا و سوریا به‌یه‌كه‌وه به‌ستراون
وێستگه‌نیوز-
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه و به‌رگریی و سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی توركیا (میت) له ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ هاوتا سورییه‌كان كۆبوونه‌وه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیاش جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئاسایشی وڵاته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئاسایشی سوریا به‌یه‌كه‌وه به‌ستراون.
ئاژانسی ئه‌نادۆڵ بڵاویكرده‌وه كه هاكان فیدان وه‌زیری ده‌ره‌وه، یاشار گوله‌ر وه‌زیری به‌رگریی و ئیبراهیم كاڵن سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی توركیا (میت) له ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ ئه‌سعه‌د حه‌سه‌ن شه‌یبانی وه‌زیری ده‌ره‌وه، مورهه‌ف ئه‌بو قوسره وه‌زیری به‌رگریی و حسێن سه‌لامه سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی سوریا له ئه‌نقه‌ره كۆبوونه‌وه.
هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، له پلاتفۆڕمی (X) رایگه‌یاند كه په‌یوه‌ندییه‌كی فراوانیان له‌گه‌ڵ سوریا له هه‌موو بواره‌كاندا و له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان پاراستووه له‌و كاته‌ی گه‌لی سوریا ئازادیی خۆی وه‌رگرته‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا باسی له‌وه كردووه كه له‌گه‌ڵ سوریا رێككه‌وتوون بۆ زیاتر به‌هێزكردنی هاوكارییه‌كان بۆ پاراستن و پێشخستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی سوریا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه ئه‌و دانوستانانه‌ی ئه‌مڕۆ له ئه‌نقه‌ره به‌ڕێوه‌چوو ده‌رفه‌تێكی ره‌خساند بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو لایه‌نه‌كان، هه‌روه‌ها جه‌خت له یه‌كپارچه‌یی خاكی سوریا كرده‌وه،
هاكان فیدان جه‌ختی له‌وه كه "ئاسایشی سوریا له ئاسایشی توركیا جیا ناكه‌ینه‌وه و به‌رده‌وام ده‌بین له پێشكه‌شكردنی هه‌موو پشتیوانییه‌كی پێویست بۆ سوریا".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا راشیگه‌یاند كه "حكومه‌تی سوریا خاوه‌نی ئیراده‌و پێداگری پێویسته بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و ئاسته‌نگه سه‌ختانه‌ی كه رووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه و ئێمه ئاسایشی سوریا به جیا له ئاسایشی توركیا نابینین، به‌رده‌وامیش ده‌بین له پێشكه‌شكردنی هه‌موو جۆره پاڵپشتییه‌ك بۆ برا سورییه‌كانمان له‌سه‌ر ئه‌م رێگایه".
PM:07:53:12/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 388
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت