ئەردۆغان: بۆ پشتیوانی لە ئاشتی و دادپەروەری سەردانی غەززە دەکەم
وێستگەنیوز-
سەرۆکی تورکیا رایدەگەیەنێت، ئیسرائیل پێویستە پابەندی ئاگربەست لە غەززە بێت، ئاماژە بەوەدەکات، بەم نزیکانە بۆ پشتیوانی لە ئاشتی و دادپەروەری سەردانی غەززە دەکات.
ئەمڕۆ شەممە 11ی تشرینی یەکەمی 2025، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لەمیانەی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە راوێژکاری گەنجانی ئاکپارتی لە پارێزگای ریزە لە وتارێکدا رایگەیاند، "ئیسرائیل پێویستە پابەندی ئاگربەست بێت لە غەززە، پێویستە کۆتایی بێت بە سیاسەتی هێرشبەرانە و هەڕەشە دروستکردن لەسەر ئاسایشی ناوچەکە و هاوڵاتییان".
ئاماژەی بەوەکرد، "پشتیوانی ئێمە بۆ هەر چەشنە پڕۆژەیەک کە کۆمەڵکوژی لە غەززە کە دوو ساڵە بەردەوامە ڕایبگرێت بەردەوامە، و بەم نزیکانە بۆ پشتیوانی لە ئاشتی و دادپەروەری سەردانی غەززە دەکەم".
ئەردۆغان وتی، "تورکیا ئێستا بەهێزە، ئێمە وڵاتیکین کە پێشتر هەناردەمان 36 ملیار دۆلار بووە ئێستا گەیاندومانەتە 270 ملیار دۆلار، و یەدەگی بانکی ناوەندیمان لەسەرووی 183 ملیار دۆلارەوەیە، و بەردەوامە لەسەر رەوتی بەرزبوونەوەی".
وتیشی، "لەرووی سەربازییەوە لە ساڵانی رابردوودا 80٪ پشتیوانیمان دەرەکی بوون، ئێستا ئێمە خۆمان بەرهەمدارین و لە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بووینە سێ یەکەمەکەی جیهان".
باسی لەوەکرد، "ئێمە ساڵی 2025مان بە ساڵی خێزان ناساندووە و پاکێجەکانی پاراستنی خێزان بەردەوامە، هاوکات لەبواری گەشتوگوزار ئێمە لە 2025 دا چوارەم ریزبەندی جیهانمان گرتووە لە پێشوازیکردن لە گەشتیاران و زیاتر لە 26 ملیۆن گەشتیارمان هەبووە".
PM:08:08:11/10/2025
ئهم بابهته 832
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت