وادەی ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکان ئاشکرادەکرێت
وێستگەنیوز-
نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاشکرای کرد، وادەی 72 کاتژمێری بۆ ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکان دەستیپێکردووە.
ئەمڕۆ هەینی 10ی تشرینی یەکەمی 2025، ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیوویەتی، "سوپای ئیسرائیل، بە پشت بەستن بە پلانەکەی ترەمپ، وەک قۆناغی یەکەم، دەستی بە کشانەوە لە کەرتی غەززە کردووە".
ئاماژەی بەوەکرد، "ئێستا وادەی 72 کاتژمێری بۆ ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکان دەستیپێکردەوە".
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندبوو، کە ئاگربەستەکە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، هەروەها سوپای ئیسرائیل بە پێی رێککەوتنەکە دەستی بە کشانەوە لە کەرتی غەززە کردووە.
دوای دوو ساڵ لە جەنگ دوێنێ پێنجشەممە 9ی تشرینی یەکەمی 2025، دۆناڵد ترهمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرایکرد كه ئیسرائیل و حەماس قۆناغی یەکەمی پلانی ئاشتییان لە غەززە واژۆ کردووە.
PM:10:36:10/10/2025
ئهم بابهته 228
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت