بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆشکی سپی: دۆناڵد ترەمپ بەردەوام دەبێت لە رێککەوتنی ئاشتی و رزگارکردنی ژیانی خەڵک
وێستگەنیوز-
دوای ئەوەی ئەمڕۆ هەینی ماریا کۆرینا ماچادۆ، سەرۆکی پارتی بەرهەڵستکاری ڤەنزوێلا، خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی2025ـی پێبەخشرا، بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆشکی سپی رەخنەی تووندی لە لیژنەی خەڵاتی نۆبڵ گرت.
ستیڤن چیۆنگ، بەرپرسی پەیوەندییەکانی لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی، "دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە ئەنجامدانی رێککەوتنی ئاشتی و کۆتاییهێنان بە جەنگ و رزگارکردنی ژیانی خەڵک".
ئاماژەی بەوەکردووە، "ترەمپ دڵێکی مرۆڤ دۆستی هەیە، هەرگیز کەسێک وەک ئەو نابێت".
لە پەیامەکەیدا بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆشکی سپی رەخنەی لە لیژنەی خەڵاتی نۆبڵ گرت و وتی، "لیژنەی نۆبڵ سەلماندی کە سیاسەت دەخەنە پێش ئاشتی".
PM:05:56:10/10/2025
ئهم بابهته 136
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت