ئیسرائیل ڕێککەوتنی ئاگربەستی لە غەززە پەسەند کرد


وێستگەنیوز_

حکومەتی ئیسرائیل ڕێککەوتنی ئاگربەستی لە غەززە بەپێی پلانی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ پەسەند کرد.

ڕۆژی 10ی ئۆکتۆبەری 2025، نووسینگەی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، حکوومەتی ئیسرائیل ڕەزامەندی داوە لەسەر بڕیاری ئاگربەست کە ئازادکردنی هەموو بارمتەکانیش لەخۆ دەگرێت.

بەپێی ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن)، جارید کۆشنەر زاوای دۆنالد ترەمپ و ستیڤ ویتکۆف نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، هەردووکیان ئامادەی کۆبوونەوەی حکوومەتی ئیسرائیل بوون بۆ گفتوگۆکردن لە بارەی ئەو ڕێککەوتنەی کە ڕۆژی چوارشەممە لەلایەن ترەمپەوە ڕاگەیەندراوە و لەلایەن حکوومەتی ئیسرائیل و حەماسیشەوە قبووڵکراوە.

بەپێی پلانەکەی ترەمپ، بە ئازادکردنی بارمتەکان، 250 فەلەستینی کە بڕیاری زیندانی تا هەتاییان بەسەر سەپێندراوە و  1700 هاوولاتی غەززەش کە دوای هێرشەکانی 7ی ئۆکتۆبەر دەستیان بەسەردا گیراوە ئازاد دەکرێن.


PM:01:50:10/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 164 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت