خه‌لیل ئه‌لحه‌یه: گه‌ره‌نتیمان وه‌رگرت كه جه‌نگی غه‌ززه به‌ته‌واوی كۆتایی هات
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه خه‌لیل ئه‌لحه‌یه، گه‌وره دانوستانكاری حه‌ماس رایگه‌یاند كه "بزووتنه‌وه‌كه گه‌ره‌نتی له نێوه‌ندگیران و ئیداره‌ی ئه‌مریكا وه‌رگرتووه و هه‌موویان پشتڕاستیان كرده‌وه كه جه‌نگ به ته‌واوی كۆتایی هاتووه".
ئه‌لحه‌یه باسی له‌وه كرد كه به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه 250 زیندانی فه‌له‌ستینی كه سزای هه‌تاهه‌تایییان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه و هه‌زار و 700 زیندانی كه‌رتی غه‌ززه ئازاد ده‌كرێن. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه ڕێككه‌وتنه‌كه هاتنه ناوه‌وه‌ی هاوكارییه‌كان و كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی ره‌فه‌ح و ئاڵوگۆڕی زیندانییه‌كان له‌خۆده‌گرێت.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی حه‌ماس ده‌ڵێت: "به به‌رپرسیارێتییه‌كی زۆره‌وه مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ پلانه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا كرد و وه‌ڵامێكمان خسته‌ڕوو كه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌مان بكات و ڕێگری له خوێنڕشتنیان بكات".
ئیسرائیل و حه‌ماس له‌سه‌ر قۆناغی یه‌كه‌می پلانه‌كه‌ی تره‌مپ بۆ غه‌ززه گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن، كه ئاگربه‌ست و ئازادكردنی بارمته‌كان له‌خۆده‌گرێت، پێده‌چێت ئه‌مه‌ش رێگه خۆش بكات بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕی خوێناوی دوو ساڵه.
PM:11:21:09/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 448
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت