ناتانیاهۆ به زیره‌كی ده‌ستكرد خه‌ونه‌كه‌ی تره‌مپی هێنایه دی
وێستگه‌نیوز-
دوابه‌دوای سه‌رۆك و وه‌زیری به‌رگری و باڵیۆزی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند كه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا كه ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ستی له غه‌ززه راگه‌یاند، پێویسته خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی پێبدرێت.
"شایه‌نیه‌تی"
له پۆستێكدا له هه‌ژماری فه‌رمی نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له پلاتفۆرمی (X) نووسراوه: "خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی بده‌ن به دۆناڵد تره‌مپ، ئه‌و شایه‌نیه‌تی".
له‌گه‌ڵ ئه‌م نووسینه‌دا وێنه‌یه‌ك هاوپێچ كراوه كه به زیره‌كی ده‌ستكرد AI دروستكراوه و تیایدا ناتانیاهۆ مه‌دالیای نۆبڵ به تره‌مپ ده‌به‌خشێت.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات، ئیسحاق هێرتسۆگ، سه‌رۆكی ئیسرائیل ڕۆڵی سه‌رۆكی ئه‌مریكای له نێوه‌ندگیریكردنی رێككه‌وتنی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕی غه‌ززه به‌رز نرخاند و ڕایگه‌یاند، شایه‌نی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتییه بۆ هه‌وڵه‌كانی.
هێرتسۆگ ڕۆژی پێنجشه‌ممه له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له پلاتفۆرمی (X) نووسیویه‌تی "بێ گومان شایه‌نی خه‌ڵاتی نۆبڵه بۆ ئاشتی" و ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی به "ده‌رفه‌تێك بۆ ئاشته‌وایی و بوژانه‌وه و ئاسۆیه‌كی نوێی هیوا بۆ ناوچه‌كه‌مان" وه‌سف كردووه.
هه‌روه‌ك ئیسرائیل كاتز وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل سوپاسی تره‌مپ و بنیامین ناتانیاهۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیلی كرد "بۆ سه‌ركردایه‌تیكردنیان كه بووه هۆی ڕێككه‌وتنه‌كه".
PM:07:57:09/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 556
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت