چاره‌نوسی ته‌رمی یه‌حیا سینوار و براكه‌ی ئاشكرا ده‌كرێت
وێستگه‌نیوز -
ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل له زاری سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانه‌وه ئاشكرایكرد كه ته‌رمی یه‌حیا سینوار، سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس له غه‌ززه و محه‌مه‌دی برای، كه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه، له رێكه‌وتنی ئازادكردنه‌كه‌دا نین.
یه‌حیا سینوار، سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیسی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس كه له هێرشێكی ئیسرائیل‌دا له مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2024 له باشوری كه‌رتی غه‌ززه كوژرا، ته‌رمه‌كه‌ی كه‌وتووه‌ته ده‌ست هێزه‌كانی ئیسرائیل، له سه‌ره‌تای دانوستانه‌كاندا له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسه‌وه داوای ته‌رمه‌كه‌ی كرا، هاوكات ته‌رمی برایه‌كی ناوبراویش به‌ناوی ته‌رمی محه‌مه‌د سینوار یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی لیواكانی قه‌سام، باڵی سه‌ربازیی حه‌ماس له ده‌ستی ئیسرائیلدایه.
رادیۆی سوپای ئیسرائیل له زاری سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانه‌وه بڵاویكرده‌وه، ته‌رمی یه‌حیا سینوار، سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس له غه‌ززه و محه‌مه‌دی برای، كه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه، له‌و رێكه‌وتنی ئازادكردنه‌دا نین، كه ئیسرائیل و حه‌ماس به نێوه‌ندگیری وه‌ك توركیا، قه‌ته‌ر و میسر پێی گه‌یشتوون.
حه‌ماس باسی له‌وه‌كردووه، گه‌یشتونه‌ته رێككه‌وتنێك بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕه‌كه كه بریتییه له كشانه‌وه‌ی ئیسرائیل له غه‌ززه و ئاڵوگۆڕی بارمته دیله‌كانی فه‌ڵه‌ستین، به‌ڵام بزوتنه‌وه‌كه داوای له تره‌مپ و ده‌وڵه‌تانی نێوه‌ندگیر كردووه دڵنیابن له‌وه‌ی ئیسرائیل به ته‌واوی ئاگربه‌سته‌كه جێبه‌جێ ده‌كات.
بڕیاره لیستی ئه‌و زیندانییه فه‌ڵه‌ستینییانه‌ی حه‌ماس ده‌یه‌وێت ئازاد بكرێن، چه‌ند زیندانییه‌كی دیاری ناو گرتووخانه‌كانی ئیسرائیل له‌خۆبگرێت كه له وتووێژه‌كانی پێشووتردا ئازادكردنیان هیچ گفتووگۆی له‌سه‌ر نه‌كراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌له‌ستینی ئاگادار له دانوستانه‌كان رایگه‌یاند كه له لیسته‌كه‌دا مه‌ڕوان به‌رغوتی، سه‌ركرده‌ی بزوتنه‌وه‌ی فه‌تح و ئه‌حمه‌د سه‌عدات رێبه‌ری به‌ره‌ی میللی بۆ ڕزگاری فه‌ڵه‌ستین له‌خۆده‌گرێت.
PM:04:58:09/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 564
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت