توركیا بۆ هه‌سه‌ده: ده‌ستبه‌رداری ئه‌جێندای جوداخوازی به
وێستگه‌نیوز -
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند كه پێویسته هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده ده‌ستبه‌رداری "ئه‌جێندای جوداخوازی "ی خۆیان بن.
فیدان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ ئه‌سعه‌د ئه‌لشێبانی هاوتا سورییه‌كه‌ی له ئه‌نقه‌ره وتی: "ئێستا سه‌ركردایه‌تی سوریا به‌ته‌نها توانای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشی له‌و وڵاته هه‌یه"، ئه‌مه‌ش به‌و واتایه دێت كه وڵاتانی بیانی ڕێبازی خۆیان له‌وباره‌وه بگۆڕن.
وتیشی: "دەبێت (هەسەدە) پابەند بێت بە بەڵێنەكانی بەوشێوەی كە خزمەت بە یەكێتیی سوریا دەكات".
دوێنێ سێشه‌ممه وه‌زیری به‌رگری سوریا و فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، رایانگه‌یاند كه رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئاگربه‌ستی هه‌مه‌لایه‌نه له‌سه‌رجه‌م به‌ره‌كانی باكوور و باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا.
PM:11:51:08/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 200
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت