سعودیە رێگە بە هەڵگری هەموو ڤیزاكان دەدات عومرە بەجێبگەیەنن


وێستگەنیوز-

وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە رێگە بە سەرجەم هەڵگری ڤیزا جیاوازەکان دەدات رێوڕەسمی عومرە لە سعودیە بەجێبگەیەنن.


لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە بڵاویكردەوە، هەڵگری ئەو ڤیزانەی كە رێگەی عومرە كردنیان پێ‌ دەدرێت، بریتین لە ڤیزای سەردانی کەسی و خێزانی و ڤیزای گەشتیاری ئەلیکترۆنی و ڤیزای ترانزێت و ڤیزای کار و هەموو جۆرەکانی تری ڤیزا.

بەپێی راگەیەندراوەكە، ئەم هەنگاوە درێژکراوەی ڕێبازی سعودیە بۆ ئاسانکاری بۆ هاتنی موسڵمانان لە سەرانسەری جیهانەوە، بۆ بەجێگەیاندنی ڕێوڕەسمەکانیان بە شێوەیەكی ئاسان و دەرونێكی ئارامەوە.

باسی لەوەشكرد، کە لەم دواییانەدا پلاتفۆرمی "نوسوک عومرە"یان بۆ ئەو کەسانە زیاد كردووە، کە ئارەزووی ئەنجامدانی عومرەی ڕاستەوخۆ دەكەن، لە رێگە چوونە ناو پلاتفۆرمەکە و هەڵبژاردنی پاکێجی گونجاو و دەرکردنی مۆڵەتی عومرە بە شێوەی ئەلیکترۆنی بە ئاسانی، لە ئەزموونێکی دیجیتاڵی کە رێگە بە سوودمەندان دەدات خزمەتگوزارییەکان حیجز بکەن و کاتەکان هەڵبژێرن.


PM:06:34:06/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 172 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت