تەنها لە 24 کاتژمێری رابردوودا 85 کەس لە کەرتی غەززە کوژراون
وێستگەنیوز_
سەرچاوە تەندروستییەکان لە کەرتی غەززە رایانگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا و لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیلدا، 85 کەس لە ناوچە جیاوازەکانی کەرتەکە کوژراون.
بەگوێرەی سەرچاوەکان، قوربانییەکان بەم شێوەیە دابەشبوون و لە چەند ناوچەیەکی جیاواز کە پێکهاتوون لە، باکووری کەرتی غەززە: 53 کوژراو، ناوەڕاستی کەرتی غەززە: 28 کوژراو، باشووری کەرتی غەززە: 4 کوژراو.
ئەمە بێجگە لە قوربانییانی هێرشەکان، دوو کەسی دیکەش لە غەززە بەهۆی کەمبوونەوەی خۆراک و نەبوونی ماددەی خۆراکیی پێویستەوە گیانیان لەدەستداوە.
لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕەوە کە پێنج رۆژی دیکە دەبێتە دوو ساڵی تەواو، هێشتا هێرش و ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە بەردەوامە و تاوەکو ئێستا بووەتە هۆی کوژرانی 66 هەزار و 148 کەس و برینداربوونی 168 هەزار و 716 کەسی دیکە.
AM:11:06:02/10/2025
ئهم بابهته 364
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت