ئیلۆن مەسک وەک یەکەمین کەس لە جیهاندا سامانەکەی گەیشتە نیو تریلیۆن دۆلار
وێستگەنیوز_
ئیلۆن مەسک ملیاردێری جیهان سامانەکەی گەیشتە نیو تریلیۆن دۆلار.
بەپێی داتاکانی گۆڤاری فۆربس، ئیلۆن مەسک ملیاردێری جیهان و خاوەنی کۆمپانیای تێسلا، وەک یەکەمین کەس لە جیهاندا سامانەکەی گەیشتە نیو تریلیۆن دۆلار.
هەرچەندە لە ماوەکانی رابردوودا چەند جارێک نازناوی دەوڵەمەندترین پیاوی جیهانی لەدەستدا، بەڵام توانی جارێکی دیکە بچێتەوە یەکەمی ریزبەندییەکە.
زیادبوونی بەرچاوی سامانەکەی مەسک، بەهۆی بەرزبوونەوەی بەهای پشکی کۆمپانیاکەی و زیادبوونی ئەو هەڵسەنگاندنانەی بۆ بەرهەمەکانی کۆمپانیاکەی کراون دەگەڕێتەوە.
AM:09:26:02/10/2025
ئهم بابهته 424
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت