وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین: ژمارەی کوژراوانی غەززە بۆ 66 ھەزار و 55 کەس بەرزبووەوە
وێستگەنیوز-
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە دوایین ئاماری قوربانییانی غەززەی بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 29ی ئەیلولی 2025، وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە رایگەیاند، "لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر کەرتی غەززە 50 ھاوڵاتی فەڵەستینی کوژراون و 184ی دیکەیش برینداربوون".
ئاماژە بەوەکراوە، "ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە 18ی ئایاری ئەمساڵەوە تا ئێستا لە ھێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر غەززە کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ 13 ھەزار و 187 کەس و ژماری بریندارنیش، گەیشتووەتە 56 ھەزار و 305 کەس".
هەر بەپێی ئامارەکە بێت، ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە لە 7ی تشرینی یەکەمی 2023وە تائێستا لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر کەرتی غەززە کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ 66 ھەزار و 55 کەس و ژمارەی بریندارانیش، گەیشتووەتە 168 ھەزار و 346 کەس.
PM:04:40:29/09/2025
ئهم بابهته 660
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت