ناتانیاهۆ: شوێنی یۆرانیۆمه پیتێندراوه‌كه‌ی ئێران ده‌زانین
وێستگه‌نیوز-
بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند كه ئیسرائیل شوێنی كۆگای یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران ده‌زانێت و زانیاری له‌باره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا هاوبه‌ش ده‌كات.
له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فۆكس نیوز، ناتانیاهۆ وتی: "پێش و دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا بڕیاریدا له‌گه‌ڵمان بێت، ئێمه ئه‌وه‌مان له‌به‌رچاو گرت كه ئه‌م 450 كیلۆگرامه یۆرانیۆمه پیتێنراوه‌مان ده‌ستناكه‌وێت. ئه‌وه‌مان ده‌زانی. ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌مانكرده ئامانج، توانای به‌رهه‌مهێنانی زیاتری ئه‌م یۆرانیۆمه پیتێندراوه بوو له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كان بۆ گۆڕینی بۆ چه‌ك".
وتیشی: "به دڵنیاییه‌وه شوێنی یۆرانیۆمه پیتێندراوه‌كه‌ی ئێران ده‌زانین. بیرۆكه‌یه‌كی باشمان هه‌یه كه له كوێیه، و ئه‌م زانیاریانه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا هاوبه‌ش ده‌كه‌ین".
پێش هێرشه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر سێ دامه‌زراوه‌ی ئه‌تۆمی له ئێران، سه‌رچاوه ئێرانییه‌كان پشتڕاستیان كرده‌وه كه زۆربه‌ی ئه‌و یۆرانیۆمه‌ی كه زۆر پیتێنراون له دامه‌زراوه‌ی فۆردۆوه بۆ شوێنێكی رانه‌گه‌یه‌ندراو گواستراونه‌ته‌وه.
حوزه‌یرانی ڕابردوو، ئه‌مریكا هێرشێكی سه‌ربازیی خێرا و وردی كرده سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كان و شوێنه ستراتیژییه‌كانی ناوخۆی ئێران، له‌نێویاندا دامه‌زراوه‌ی ئه‌تۆمی فۆردۆ.
PM:10:27:28/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 1296
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت