دادوه‌رێكی سوری فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی به‌شار ئه‌سه‌دی ده‌ركرد
وێستگه‌نیوز-
دادوه‌رێكی سوری به نائاماده‌یی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی پێشووی سوریا ده‌ركرد به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به رووداوه‌كانی ساڵی 2011ی شاری درعا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی سوریا (سانا) له زاری تۆفیق ئه‌لعه‌لی، دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی حه‌وته‌می دیمه‌شقه‌وه بڵاویكرده‌وه كه "فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی سه‌رۆكی ڕژێمی پێشوو تۆمه‌ته‌كانی كوشتنی به مه‌به‌ست، ئه‌شكه‌نجه‌دان كه ده‌بێته هۆی مردن و زه‌وتكردنی ئازادی له‌خۆده‌گرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه بڕیاره‌كه‌ی دادگا رێگا بۆ گشتاندنی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنه‌كه له‌ڕێگه‌ی ئینته‌رپۆله‌وه خۆشده‌كات تا له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی به‌دواداچوون بۆ دۆسیه‌كه بكرێت.
ده‌شڵێت: "ئه‌م رێوشوێنه له‌سه‌ر بنه‌مای سكاڵایه‌كی یاسایی دێت كه له‌لایه‌ن كه‌سوكاری قوربانیانی ڕووداوه‌كانی درعا تۆماركراوه كه له 23ی تشرینی دووه‌می 2011دا ڕوویانداوه".
له ساڵی 2011داله شاری درعا و لادێكانی پێكدادان له نێوان هێزه‌كانی سه‌ر به رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و ئه‌ندامه جیابووه‌كان روویدا. دواتر هێزه‌كانی رژێمی سوریا ده‌ستیان كرد به تۆپبارانكردنی گه‌ڕه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون و هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر ماڵان و له ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌كی زۆر هاوڵاتی كوژران و برینداربوون كه زۆربه‌یان خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بوون.
پاشان رژێمی پێشووی ئه‌سه‌د تووڕه‌یی خۆی به‌سه‌ر پارێزگاكه‌دا رشت و كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نجامدا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له دانیشتوانی درعادا كوژران و بریندار بوون. ئه‌مه‌ش هاوكات بوو له‌گه‌ڵ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی شۆڕشی سوریا بۆ پارێزگاكانی دیكه.
له شه‌وی 8ی كانونی یه‌كه‌می 2024ه‌وه به‌شار ئه‌سه‌د هه‌ڵاتووه بۆ روسیا و له‌وكاته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خانه‌واده‌كه‌ی له‌و وڵاته ده‌ژی.
PM:03:58:27/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 832
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت