هەسەدە: هێزەکانی سەر بە دیمەشق هێرشیان کردە سەر گوندێکی حەلەب و قوربانی هەیە
وێستگەنیوز-
هێزەکانی سەر بە دیمەشق کە تورکیا هێرشیان کردووەتە سەر گوندێکی حەلەب و لە ئەنجامدا 11 هاوڵاتی مەدەنی بوونەتە قوربانی.
هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" رایگەیاند، "هێزەکانی سەر بە دیمەشق کە تورکیا پشتیوانییان دەکات ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 20ی ئەیلولی 2025، کاتژمێر 7:00 لە گوندی ئوم تینا لە رۆژهەڵاتی حەلەب کۆمەڵکوژییەکیان لە دژی هاوڵاتییانی مەدەنی ئەنجامدا".
ئاماژە بەوەکراوە، "هێرشەکان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بووە و لە ئەنجامدا حەوت هاوڵاتی مەدەنی کوژراون و چواری دیکەش برینداربوون".
PM:11:01:20/09/2025
ئهم بابهته 120
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت