هێزەکانی حکومەتی سوریا هێرشیانكردە سەر هەسەدە
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ شەممە 20ی ئەیلولی 2025، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سەر بە هێزەكانی حکومەتی کاتی سوریا كە لەلایەن ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریاوە سەرپەرشتی دەکرێت، خاڵێکی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)ی لە ناوچەی دێر حافر کردە ئامانج.
لە راگەیەندراوێکدا ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" رایگەیاند، "فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سەر بە چەکدارانی حکومەتی کاتی لە سوریا، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چەند خاڵێکی سەربازی لە ناوچەی دێر حافر کردە ئامانج، بەڵام هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی یان ماددی لێنەکەوتەوە".
ئاماژە بەوەکراوە، "هێزەکانیان دەستبەجێ وەڵامیان داوەتەوە و سەرچاوەی هێرشەكەیان بە ئامانج گرتووە بە هێرشێكی ورد کە بووە هۆی زیانی یەکلاکەرەوە و ناچارکردنی هێرشبەران بە پاشەکشێ".
هەسەدە جەختی لە "ئامادەیی تەواوی هێزەکانی بۆ رووبەڕووبونەوەی هەر هێرشێک کردەوە و دەڵێت، "وەڵاممان هەمیشە یەکلاکەرەوە دەبێت دژی هەر کەسێک کە هەوڵی هێرشکردنە سەر پێگە و شەڕڤانانمان بدات".
PM:08:28:20/09/2025
ئهم بابهته 192
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت