حه‌ماس "وێنه‌ی ماڵئاوایی" له بارمته‌كان بڵاوده‌كاته‌وه
وێستگه‌نیوز -
ئه‌مڕۆ شه‌ممه بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس وێنه‌یه‌كی نوێی بارمته ئیسرائیلییه‌كانی بڵاوكرده‌وه و به وێنه‌ی "ماڵئاوایی" وه‌سفی كرد، ئه‌مه‌ش دوای ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفراوانی زه‌مینی له‌لایه‌ن سوپای ئیسرائیله‌وه بۆسه‌ر غه‌ززه هات.
له وێنه‌كه‌دا 47 بارمته ده‌ركه‌وتوون. بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له‌وباره‌یه‌وه لێدوانی داوه و ده‌ڵێت: "به‌هۆی سهركێشتی ناتانیاهۆ و ملكه‌چبوونی زامیر، وێنه‌یه‌كی ماڵئاوایی له كاتی ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له غه‌ززه".
رۆژی هه‌ینی سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند كه خۆی ئاماده ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به "هێزێكی بێ وێنه" هێرش بكاته‌سه‌ر شاری غه‌ززه، داواشی له دانیشتووان كرد ناوچه‌كه چۆڵ بكه‌ن، كه له دوای ده‌ستپێكردنی هێرشی زه‌مینی له رۆژی سێشه‌ممه‌وه رووبه‌ڕووی بۆردومانی توند بووه‌ته‌وه.
شاری غه‌ززه گه‌وره‌ترین و چڕترین شاری كه‌رتی غه‌ززه‌یه، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی ناوچه‌كانی تر كه ئاواره بوون، روویانكردووه‌ته شاره‌كه.
له مانگی ئابدا نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ژماره‌ی دانیشتوانی شاری غه‌ززه و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری به زیاتر له یه‌ك ملیۆن مه‌زه‌نده كرد.
رۆژی هه‌ینی، سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا نزیكه‌ی 480 هه‌زار كه‌س له شاری غه‌ززه ئاواره بوون.
PM:02:23:20/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 592
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت