نه‌عیم قاسم: ناوچه‌كه له‌به‌رده‌م خاڵێكی وه‌رچه‌رخانی مه‌ترسیداردایه
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مینداری گشتی حزبوڵای لوبنان رایگه‌یاند كه ته‌واوی ناوچه‌كه له‌به‌رده‌م خاڵێكی وه‌رچه‌رخانی نائاسایی مه‌ترسیداردایه، ده‌شڵێت "دوای قه‌ته‌ر، ئیسرائیل هێرش ده‌كاته سه‌ر عێراق و نۆره‌ی توركیاش دێت".
نه‌عیم قاسم ئه‌مینداری گشتی حزبوڵای لوبنان رۆژی هه‌ینی
له وتارێكدا وتی: "ته‌واوی ناوچه‌كه له‌به‌رده‌م خاڵێكی وه‌رچه‌رخانی نائاسایی مه‌ترسیداردایه، ناتانیاهۆش به‌ڕاشكاوی ڕایگه‌یاندووه كه 'ئیسرائیلی گه‌وره' و گۆڕینی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی ده‌وێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "دوای هێرشكردنه‌سه‌ر وڵاتی قه‌ته‌ر، ئیسرائیل چه‌ند وڵاتێكی تری عه‌ره‌بی به ئامانج ده‌گرێت، له‌نێویاندا عێراق، سعودیه و قه‌ته‌ر".
ئه‌مینداری حزبوڵای لوبنان وتی: "ئامانجی ئیسرائیل، فه‌له‌ستین، لوبنان، ئوردن، میسر، سوریا، عێراق، سعودیه، یه‌مه‌ن و ئێرانه".
وتیشی: "دواتر نۆره‌ی توركیا و ناوچه‌كانی تر دێت تا ئیسرائیل ببێته 'ئیسرائیلی گه‌وره'".
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه "ده‌بێت ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی فراوانخوازی (ئیسرائیل) ببینه‌وه، و تاكه رێگه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه یه‌كڕیزی موقاوه‌مه و رژێمه‌كان و گه‌لانه".
شێخ نه‌عیم قاسم راشیگه‌یاند كه "پێویسته هاوكێشه‌كه پێچه‌وانه بكه‌ینه‌وه و (ئیسرائیل) ببێته هه‌ڕه‌شه نه‌ك موقاوه‌مه".
AM:09:28:20/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 428
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت