دژی سەردانەکەی ترەمپ بۆ وڵاتەکە و جەنگی غەززە؛ خۆپپیشاندانێکی بەرفراوان لە بەریتانیا بەڕێوەچوو


وێستگەنیوز_

هەزاران هاووڵاتی بەریتانی، دژی سەردانەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا بۆ لەندەن، هاتنە سەرشەقام و داوای وەستانی بەپەلەی جەنگی سەر غەززە و راگرتنی هاوکارییە سەربازییەکانی ئسرائیلیان کرد.

زۆرینەی خۆپیشاندەران لەبەردەم دەستەی ڕادیۆی بەریتانیا کۆبوونەوە و بە وتنەوەی سلۆدان و بەرزکردنەوەی دروشمی دژی سەردانەکەی دۆناڵد ترەمپ، بەرەو گۆڕەپانی پەرلەمانی وڵاتەکەیان چوون. میدیاکانی بەریتانیا رووداوەکەیان گواستەوە و دەڵێن، خۆپیشاندانەکە بەدڵی دەسەڵاتدارانی وڵاتەکە نییە، چونکە خۆپیشاندەران دروشمی "تیرۆرکردنی خەڵکی غەززە ڕاگرن"ـیان دژی دۆناڵد ترەمپ بەرزکردبووە.

بەپێی زانیارییەکان، ڕێکخراوەکانی ڕێکخراوەکانی داماڵینی چەک و کۆمەڵەکانی یاسایی، خۆپیشاندانەکەیان ڕێکخستبوو، لەگەڵ چەندین ڕێکخراوی دیکەی جیهانی لەبواری یاسایی کە داکۆکی لە پرسی فەڵەستین دەکەن.

خۆپیشاندەران داوای ڕاگرتنی هاوکارییە سەربازییەکانیان کرد بۆ ئیسرائیل دژی خەڵکی غەززە چونکە تەنها بۆ لەناوبردن ،کۆمەڵکوژکردن و برسیکردنیان بەکاری دەهێنێت، ئەمە لە کاتێکدایە کە کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، جەنگی ئیسرائیلیان بۆ سەر کەرتی غەززە بە 'کۆمەڵکوژی' ناساند.

خۆپیشاندەران بەدەنگی بەرز داوایان دەکرد، ئەمریکا هاوکارییە سەربازییەکانی بۆ ئیسرائیل ڕابگرێت و کۆتایی بە جەنگی سەر غەززە بێت.

لە ئەنجامی ئەو خۆپیشاندانە جەماوەرییەی ڕاستڕەوەکان کە ژمارەیان زیاتر لە 150 هەزار کەس دەبوو دژی سەردانی دۆناڵد ترەمپ، گرژی و ئاڵۆزی لەگەڵ پۆلیس دروست بوو، بەهۆیە چەند کارمەندێکی پۆلیس برینداربوون و 25 خۆپیشاندەریش دەستگیرکران.


AM:10:19:18/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت