بۆ فشار خستنە سەر ئیسرائیل؛ یەکێتی ئەوروپا چەند رێوشوێنێک بۆ گۆڕینی رێڕەوی شەڕی غەززە دەخاتەڕوو


وێستگەنیوز_

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا هۆشداری دەدات لەوەی هێرشی زەمینی ئیسرائیل بۆ سەر ڕەفەح لە غەززە، دۆخی مرۆیی لە ئێستاوە خراپتر دەکات و بە مانای "مەرگ و وێرانکاری و ئاوارەبوونی زیاتر" دێت و دەڵێت: یەکێتیی ئەورووپا چەند رێوشوێنێک بۆ گۆڕینی رێڕەوی شەڕی غەززە دەخاتەڕوو.

کایا کاڵاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا، لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، ئەمڕۆ کۆمیسیۆنی ئەورووپا پاکێجێکی نوێی ڕێوشوێنەکان دەخاتەڕوو. ئامانج لەم ڕێوشوێنانە فشارخستنە سەر حکومەتی ئیسرائیلە بۆ گۆڕینی ڕێڕەوی شەڕی غەززە.

بەپێی سەرچاوەکان، ڕێوشوێنە پێشنیازکراوەکان بریتین لە:

ڕاگرتنی هەندێک ئیمتیازاتی بازرگانی لەگەڵ ئیسرائیل.

سەپاندنی سزا بەسەر ئەو وەزیرانەی ئیسرائیل کە سەرچاوەکان بە "توندڕەو" وەسفیان کردوون.

سەپاندنی سزا بەسەر ئەو دانیشتووانەی ئیسرائیل کە تێوەگلاون لە توندوتیژی دژی فەڵەستینییەکان.

ئەمە پەیامێکی ڕوونی ئەورووپایە کە داوای کۆتاییهێنان بە شەڕی بەردەوام دەکات. 

پێشتر، ئەنوەر عەنونی، وتەبێژی یەکێتیی ئەورووپا، جەختی لە ڕەتکردنەوەی هەر هەوڵێک بۆ ئاوارەبوونی زۆرەملێی فەڵەستینییەکان کردەوە و وتی: یەکێتیی ئەورووپا هەفتەی داهاتوو لە نیویۆرک میوانداری کۆبوونەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکات بۆ جێبەجێکردنی چارەسەری دوو دەوڵەتی، بە بەشداریی وڵاتانی سعوودیە، فەرەنسا و نەرویج.

هەروەها شەڕی بەردەوامی غەززەی بە بەرپرسیارێتی دادگای نێودەوڵەتی و دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان تایبەتمەند کرد. 
`


AM:09:06:17/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 140 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت