ترەمپ: هەتا لە ژوورێکدا لەگەڵ پوتین و زیلینسکی دانەنیشم؛ کەسیان ناتوانن بەیەکەوە کۆببنەوە


وێستگەنیوز_

دۆناڵد ترەمپ دەڵێت، دەمەوێت دیداری ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی روسیا و ڤۆڵۆدیمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا بەزوویی ئەنجام بدرێت، پێشنیاریی کردووە کە لەگەڵ هەردووکیان لە ژوورێک دابنیشێت و چاودێری کۆبوونەوەکەیان بکات.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژانامەوانیدا رایگەیاند، "دەزانم پوتین و زیلینسکی رقیان لەیەکترە، رەنگە پێویست بکات لە ژوورێکدا لەگەڵ هەردووکیان دابنیشم، چونکە دڵنیام بەم شێوەیە نەبێت ناتوانن بەیەکەوە کۆببنەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، دەزانم رق بەسەر هەردووکیاندا زاڵە، بەڵام ئەگەر بەیەکەوە کۆببنەوە، کۆبوونەوەکەیان دەرەنجامی زۆرباشی دەبێت.

لەبارەی کڕینی وزەی رووسیا لەلایەن وڵاتانی ئەوروپاوە ترەمپ دەڵێت، "پێویستە وڵاتانی ئەوروپا دەستبەجێ بوەستن لە کڕینی نەوت و غازی رووسیا، ئەمە دادپەروەریی نییە، ئەوان بیکڕن دەبێت ئێمەش بیکڕین".


PM:08:30:16/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت