رۆبیۆ: حه‌ماس ده‌رفه‌تێكی زۆر كورتی له‌به‌رده‌مدایه
وێستگه‌نیوز -
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ماركۆ رۆبیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هۆشداریدا له‌وه‌ی حه‌ماس "ده‌رفه‌تێكی زۆر كورت"ی له‌به‌رده‌مدایه بۆ قبوڵكردنی رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست، جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌و بزووتنه‌وه فه‌له‌ستینییه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆسه‌ر ئاسایشی جیهان و ده‌بێت له‌ناوببرێت.
رۆبیۆ له‌كاتی به‌جێهێشتنی ئیسرائیل به‌ره‌و قه‌ته‌ر به رۆژنامه‌نوسانی وت كه "ئیسرائیلییه‌كان ده‌ستیانكردووه به ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆن له‌وێ (غه‌ززه). بۆیه پێمان وایه ده‌رفه‌تێكی زۆر كورتمان هه‌یه بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتن. چه‌ند مانگێكمان نه‌ماوه، ده‌كرێت چه‌ند رۆژێك یان چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك بێت".
وتیشی: "یه‌كه‌م بژارده‌مان ئه‌وه‌یه كه ئه‌م قه‌یرانه له رێگه‌ی دانوستانه‌وه كۆتایی پێبێت و حه‌ماس بڵێت چه‌كه‌كانیان داده‌نێن و چیتر نابنه هه‌ڕه‌شه'".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا باسی له‌وه كرد كه "هه‌ندێك جار كاتێك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك به‌ربه‌ری وه‌ك حه‌ماس ده‌كه‌یت، ئه‌وه ناتوانرێت، به‌ڵام هیوادارین ئه‌وه رووبدات".
رۆژی دووشه‌ممه رۆبیۆ له‌گه‌ڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له قودس كۆبووه‌وه، له‌وێ پشتیوانی خۆی بۆ هێرشه نوێكه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر شاری غه‌ززه و ئامانجه راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی بۆ نه‌هێشتنی حه‌ماس ده‌ربڕی.
دواتر شایه‌تحاڵه‌كان به ئاژانسی فرانس پرێسیان راگه‌یاند كه شاره‌كه له‌ژێر تۆپبارانێكی قورسدایه.
له‌لایه‌كی تره‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه قه‌ته‌ر تاكه وڵاته كه توانای نێوه‌ندگیری له غه‌ززه هه‌یه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئیسرائیل كه هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر سه‌ركرده‌كانی حه‌ماسی له ده‌وحه كرده ئامانج.
رۆبیۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ده‌بێت بڕیار بده‌ن كه ئایا ده‌یانه‌وێت ئه‌وه بكه‌ن یان نا دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو روویدا، به‌ڵام ده‌مانه‌وێت بزانن ئه‌گه‌ر وڵاتێك له جیهاندا هه‌بێت كه بتوانێت له ڕێگه‌ی دانوستانه‌وه یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ كۆتاییهێنان به‌م كاره، ئه‌وا قه‌ته‌ره".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، نزیكبوینه‌ته‌وه له كۆتاییهێنان به ڕێككه‌وتنی هاوكاری به‌رگری له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر.
AM:09:20:16/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 204
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت