تره‌مپ ئه‌نجامدانی هێرشێكی نوێی بۆ سه‌ر بازرگانانی ماده‌ی هۆشبه‌ری ڤه‌نزوێلا راگه‌یاند
وێستگه نیوز-
رۆژی دووشه‌ممه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه سوپای وڵاته‌كه‌ی هێرشێكی كردۆته سه‌ر كه‌شتییه‌كی مادده‌ی هۆشبه‌ری ڤه‌نزوێلی كه به‌ره‌و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به‌ڕێوه‌بووه.
تره‌مپ له پلاتفۆرمی (تروس سۆشیال) ئاشكرای كرد كه له هێرشه‌كه‌دا سێ كه‌س كوژراون و ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له ئاوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا ئه‌نجامدراوه.
نووسیویشیه‌تی: "ئه‌م به‌یانییه به فه‌رمانی من هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا دووه‌مین گورزییان له دژی ئه‌و تیرۆریستانه‌ی بازرگانی به مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌كه‌ن ئه‌نجامدا، كه به وردی ناسنامه‌یان دیاریكرابوو".
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه "له هێرشه‌كه‌دا 3 تیرۆریست كوژراون كه بازرگانی به مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌كه‌ن، هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌مریكا، سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و به‌رژه‌وه‌ندییه ژیارییه‌كانی ئه‌مریكا".
له كۆتایی پۆسته‌كه‌یدا، سه‌رۆكی ئه‌مریكا هۆشدارییه‌كی توندی داوه و نووسی: "ئاگاداربه ئه‌گه‌ر مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌گوازیته‌وه كه ده‌توانێت ئه‌مریكییه‌كان بكوژێت، ئه‌وا راوتان ده‌كه‌ین! چالاكییه نایاساییه‌كانی ئه‌م مافیایانه بۆ ده‌یان ساڵه ده‌ره‌نجامی كاره‌ساتباریان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مریكی هه‌بووه و ملیۆنان هاووڵاتی ئه‌مریكییان كوشتووه. چیتر رێگه به‌مه نادرێت".
پێشتر تره‌مپ رایگه‌یاندبوو كه یه‌كه‌م هێرش له 3ی ئه‌یلولدا بووه هۆی كوژرانی 11 كه‌س له‌سه‌ر به‌له‌مێكی دیكه كه "له‌لایه‌ن بازرگانانی مادده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه به‌كارده‌هێنرا".
AM:12:01:16/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 160
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت