سبەی لوتکەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لە دەوحەی پایتەختی قەتەر بەڕێوەدەچێت
وێستگەنیوز_
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر رایگەیاند، سبەی دووشەممە لوتکەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لە دەوحەی پایتەختی قەتەر بەڕێوەدەچێت.
ماجد بن محەمەد ئەنساری، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر بە ئاژانسی هەواڵیی فەرمی قەتەری راگەیاند، سبەی لوتکەی بەپەلەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لە دەوحە بەڕێوەدەچێت؛ و بەڕێوەچوونی لوتکەکە بۆ رەتکردنەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل و هاودەنگیی وڵاتانی بەشدارە لەگەڵ دەوحە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکەدا، تاوتوێی رەشنووسی بەیاننامەیەکی هاوبەش دەکرێت لەسەر هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر خاکی وڵاتەکەیان، کە لەلایەن کۆبوونەوەی ئامادەکاریی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامییەوە پێشکەشکراوە.
بڕیارە سبەی، هەریەک لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، بەشداری لە لوتکەکەدا بکەن.
PM:05:14:14/09/2025
ئهم بابهته 88
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت