ھاکان فیدان: ئەو فشارەی کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ راگرتنی هێرشەکانی لە غەززە لەسەر ئیسرائیل دروستی کردووە وەک پێویست نییە


وێستگەنیوز-

وەزیری دەرەوەی تورکیا رایدەگەیەنێت، کۆمەڵکوژی و پەیڕەوکردنی سیاسیەتی برسیکردن لە غەززە و ھەڕەشەی ئیسرائیل لە ناوچەکە بەردەوامن.


ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە، ھاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لەمیانەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ ئەنتۆنیۆ تاجان، وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا لە رۆما رایگەیاند، "کۆمەڵکوژی و پەیڕەوکردنی سیاسیەتی برسیکردن لە غەززە و ھەڕەشەی ئیسرائیل لە ناوچەکە بەردەوامن".

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو فشارەی کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەسەر ئیسرائیل دروستیکردووە وەک پێویست نییە، چونکە نەگەیشتووەتە ئاستی رێگرییکردن".

ڕاشیگەیاند، "ھەموو جیھان شایەتحاڵی ئەوەن، چۆن ئیسرائیل ھەموو ئەو یاسایانەی پێشێل کردووە کە مرۆڤایەتی بە پیرۆزی دەزانێت، هەروەها ململانێی نێوان ئیسرائیل و بەھاکانی رۆژئاوا لێکەوتەی ترسناکی دەبێت".

جەختیشی لەوەکردەوە "پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ھەوڵی زیاتر بدات، ھەروەھا یەکێتی ئەوروپا و نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیاری کاریگەرتر بۆ وەستاندنی ئیسرائیل پەسەند بکەن، ئەگەرنا ئەوە سیستەمی نێودەوڵەتی بە تەواوی دەڕووخێت".


PM:05:38:12/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 236 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو