ترەمپ دەستگیرکردنی بکوژی چارلی كیركی راگەیاند
وێستگەنیوز- AFP
سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، دوای لێکۆڵینەوەیەکی بەرفراوان، تۆمەتباری کوشتنی چارلی کیرک، چالاکوان دەستگیرکراوە.
ئەمڕۆ هەینی 12ی ئەیلولی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، "دوای لێکۆڵینەوەیەکی بەرفراوان، تۆمەتباری کوشتنی چارلی کیرک، چالاکوان دەستگیرکراوە، دەرکەوتووە کەسێکی نزیک لەمنە".
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکردووە، "دوای دەستگیرکردنی بکوژی چارلی رادهستی تیمهكانی FBI كراوه".
رۆژی چوارشەممە 10ی ئەیلولی 2025، چارلی کیرک، چالاکوان کە پشتیوانێکی سەرەکی دۆناڵد ترەمپ بوو لە زانکۆیەکی ویلایەتی یۆتا تەقەی لێکرا و کوژرا.
پۆلیس پێی وایە هێرشبەرەکە یەک فیشەکی لە باڵەخانەکەوە بە دووری 180 مەتر تەقاندووە، و بەر ملی کیرک کەوتووە.
PM:04:24:12/09/2025
ئهم بابهته 504
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت