سه‌رچاوه‌یه‌ك هۆكاری رزگاربوونی سه‌ركرده‌كانی حه‌ماس له هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل ئاشكرا ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
سه‌رچاوه‌یه‌كی بزووتنه‌وه‌ی حه‌مساڵ رایگه‌یاند كه هۆكاری رزگاربوونی سه‌ركرده‌كانی حه‌ماس له هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆسه‌ر ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی كۆبوونه‌وه‌كه گۆڕدراوه بۆ ماڵێكی تر.
رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسه‌وه بڵاویكرده‌وه كه كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌كه له ده‌وحه له ماڵێكدا به‌ڕێوه‌چوو كه پێشتر ئیسماعیل هه‌نیه سه‌رۆكی پێشووتری حه‌ماس به‌كاری ده‌هێنا.
سه‌رچاوه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ئاشكرای كردووه كه، هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل كه سه‌ركرده‌كانی بزووتنه‌وه‌كه‌ی له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر كرده ئامانج "هێزه‌كه‌ی زیاتر بۆسه‌ر ماڵی سه‌ركرده خه‌لیل ئه‌لحه‌یه بووه، له كاتێكدا كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی له ماڵێكی نزیك به‌ڕێوه‌چووه" كه پێشتر ئیسماعیل هه‌نیه سه‌ركرده‌ی كۆچكردووی بزووتنه‌وه‌كه به‌كاری ده‌هێنا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه "ئه‌م ماڵه‌ش هێرشی كراوه‌ته‌سه‌ر، به‌ڵام هێزی هێرشه‌كه كه‌متر بووه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه روونیشیكرده‌وه كه ئه‌و شوێنه‌ی سه‌ركرده‌كانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس تێیدا كۆبوونه‌ته‌وه، ناوبه‌ناو كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تی تێدا ئه‌نجام دراوه، پێده‌چێت ئه‌مه‌ش هۆكاری رزگاربوونی سه‌ركرده‌كانی حه‌ماس بووبێت.
راشیگه‌یاند كه له هێرشه‌كه‌دا لانیكه‌م دوو سه‌ركرده‌ی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس برینداربوون، هاوكات هه‌مام كوڕی خه‌لیل ئه‌لحه‌یه و سكرتێره‌كه‌ی كوژراون.
.
PM:06:21:09/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 2136
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت