وەزیری دەرەوەی ئێران: هەموو کێشەکانی ئێران دەرەکی نین یان هۆکاری گەمارۆکان نین، هەندێکیان رەگ و ریشەی ناوخۆییان هەیە
وێستگەنیوز-
وەزیری دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، هەموو کێشەکانی ئێران دەرەکی نین یان هۆکاری گەمارۆکان نین، هەندێکیان رەگ و ریشەی ناوخۆییان هەیە، ئاماژە بەوەشدەکات، گفتوگۆکانیان لەگەڵ ئەمریکا لە ڕێگەی نێوەندگیرییەوە بەردەوامە.
ئەمڕۆ شەممە 6ی ئەیلولی 2025، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە میانەی کۆنفرانسی نیشتمانیی تواناکانی وەبەرهێنان لە ناوچە ئازاد و بازرگانییەکانی ئێران رایگەیاند، "هەموو کێشەکانمان دەرەکی نین یان هۆکاری گەمارۆکان نین، هەندێکیان رەگ و ریشەی ناوخۆییان هەیە و ئەمەش پێویستی بە بوێری هەیە بۆ دانپێدانان بەو بابەتە".
ئاماژەی بەوەکرد، "ئێران بەردەوامە لە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا لەڕێگەی نێوەندگیرییەوە، هەروەها پابەندە بە دانوستان لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی یەکتر، دەبێت رێز لە ماف و بەرژەوەندییەکانمان بگیرێت و بێگومان نابێت هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتییەکانی خۆی پشتگوێ بخات".
PM:10:51:06/09/2025
ئهم بابهته 388
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت