پۆله‌تیكۆ: تێچووی گۆڕینی ناوی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا بۆ وه‌زاره‌تی جه‌نگ ملیاره‌ها دۆلاره
وێستگه‌نیوز –
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، فه‌رمانێكی جێبه‌جێكاری ده‌ركرد و ناوی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن)ی بۆ "وه‌زاره‌تی جه‌نگ" گۆڕی، هه‌نگاوێك له‌لایه‌ن ناوه‌نده سیاسی و سه‌ربازییه‌كانه‌وه به هه‌نگاوێكی جوانكاری تێچوو زۆر وه‌سف ده‌كرێت كه چاره‌سه‌ری ئه‌و ئاسته‌نگه ستراتیجییه سه‌ره‌كییانه‌ی به‌رده‌م سوپای ئه‌مریكا ناكات.
سه‌رچاوه به‌رگرییه‌كان بۆ رۆژنامه‌ی "پۆلیتیكۆ"ی ئه‌مریكی رایانگه‌یاندووه كه جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه ره‌نگه چه‌ندین ساڵ بخایه‌نێت و ملیاره‌ها دۆلاری تێده‌چێت، به‌و پێیه‌ی پێویستی به دیزاینكردنه‌وه‌ی لۆگۆی وه‌زاره‌ته‌كه هه‌یه له‌سه‌ر زیاتر له 700 هه‌زار دامه‌زراوه له 40 وڵات و سه‌رجه‌م ویلایه‌ته‌كانی ئه‌مریكا.
گۆڕانكارییه‌كان نووسراوه فه‌رمییه‌كان، جلوبه‌رگی سه‌ربازی، باج و پله، تابلۆی فه‌رمی و ته‌نانه‌ت شتومه‌كی یادگاری له فرۆشگا سه‌ربازییه‌كانیش ده‌گرێته‌وه.
به‌رپرسێكی پێشووی به‌رگریی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه "ئه‌م هه‌نگاوه زیاتر بۆ جه‌ماوه‌ڕێكی ناوخۆییه نه‌ك ستراتیژێكی سه‌ربازی بێت، هیچ گۆڕانكارییه‌ك له حیساباتی چین یان روسیادا ناگۆڕێت، هه‌روه‌ها ده‌كرێت دژی ئه‌مریكا به‌كاربهێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك زلهێزێكی شه‌ڕانگێزی وێنا بكرێت كه هه‌ڕه‌شه له سه‌قامگیری نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات".
هه‌رچه‌نده هه‌ندێك له كۆمارییه‌كان وه‌ك سیناتۆر ریك سكۆت و مایك لی پشتگیریان له پڕۆژه یاسایه‌ك كرد كه ناوه نوێیه‌كه‌ی چه‌سپاند، به‌ڵام میچ مهككۆنێل سه‌رۆكی كۆمارییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پیران ڕه‌خنه‌ی له هه‌نگاوه‌كه گرت و وتی: "ئه‌گه‌ر ناوی لێبنێین وه‌زاره‌تی جه‌نگ، ده‌بێت توانای پێویست بۆ سوپاكه‌مان بۆ رێگریكردن له شه‌ڕ دابین بكه‌ین، نه‌ك ته‌نها گۆڕینی ناوه‌كه رووكه‌ش بێت".
به‌ڵام دیموكراته‌كان پێیانوایه كه بڕیاره‌كه دوورخستنه‌وه‌ی سه‌رنجه‌كانه له‌سه‌ر پرسه جهوههریهكان. سیناتۆر جین شاهین، ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه ڕایگه‌یاند، "سه‌رۆك له‌بری ئه‌وه‌ی سه‌رنجی له‌سه‌ر ئاماده‌یی هێزه چه‌كداره‌كان بێت، سه‌رقاڵی هه‌نگاوێكی ره‌مزییه كه ڕه‌نگه وێنه‌ی ئه‌مریكا له جیهاندا بشێوێنێت".
ناوی "وه‌زاره‌تی جه‌نگ" ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ماوه‌ی دامه‌زراندنی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و تا ساڵی 1947 به‌كارهێنرا، كاتێك ئیداره‌ی ترومان بڕیاریدا سه‌رله‌نوێ هه‌یكه‌لی دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی دابڕێژێته‌وه و ناوه‌كه‌ی بووه "وه‌زاره‌تی به‌رگری"، به ئامانجی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئاراسته‌یه‌كی به‌رگری، نه‌ك هێرشبه‌رانه.
شاره‌زایانی پیشه‌سازی به‌رگری هۆشدارییان دا له‌وه‌ی كه گۆڕانكارییه‌كه ره‌نگه قه‌یران له گرێبه‌ست و به‌خشینه‌كان و رێككه‌وتنه‌كاندا دروست بكات كه ناوی وه‌زاره‌تی به‌رگرییان له‌سه‌ره. هه‌روه‌ها ده‌شێت نیگه‌رانی هاوپه‌یمانانی لێبكه‌وێته‌وه و وێنای ئه‌مریكا وه‌ك زلهێزێكی تینووی شه‌ڕ بچه‌سپێنێت.
دوای بڕیاره‌كه‌ش پنتاگۆن ناوی ئه‌كاونته‌كانی سۆشیال میدیای گۆڕی بۆ "وه‌زاره‌تی جه‌نگ" و دۆمه‌ینی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی له defense.gov ه‌وه گۆڕی بۆ war.gov، به‌ڵام پرۆسه‌كه به‌هۆی پشێوی ته‌كنیكییه‌وه تێكچوو و سایته‌كه بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی له‌كار وه‌ستا.
PM:12:32:06/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 452
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت