باڵیۆزخانه‌ی عێراق له روسیا له‌سه‌ر "به‌شداری عێراقییه‌كان له جه‌نگی ئۆكرانیا" هاته ده‌نگ
وێستگه‌نیوز-
باڵیۆزخانه‌ی عێراق له روسیا له‌سه‌ر لێدوانی كه‌سێك به‌ناوی نوێنه‌ری ره‌وه‌ندی عێراقی له روسیا هاته ده‌نگ كه رایگه‌یاندبوو پێنج هه‌زار عیراقی له‌نێو ریزه‌كانی هه‌ردوو سوپای روسیا و ئۆكرانیا له‌دژی یه‌كدی ده‌جه‌نگن و ده‌ڵێت "بانگه‌شه‌یه‌كی ناڕاسته و هیچ بنه‌مایه‌كی نییه".
حه‌یده‌ر شه‌ممه‌ری كه خۆی وه‌ك نوێنه‌ری ره‌وه‌ندی عێراقی له روسیا ناساندووه، له دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی شه‌رقییه وتی: "پێنج هه‌زار هاوڵاتی عیراقی له‌نێو ریزه‌كانی هه‌ردوو سوپای روسیا و ئۆكرانیا له‌دژی یه‌كتری ده‌جه‌نگن، دوو هه‌زاریان له‌ناو سوپای روسیادان و سێ هه‌زاره‌كه‌ی دیكه‌ش له‌ناو سوپای ئۆكرانیادان".
ئه‌مڕۆ هه‌ینی باڵیۆزخانه‌ی عێراق له مۆسكۆ راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ئه‌وه‌ی له ژماره‌یه‌ك ماڵپه‌ڕ و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه كه بانگه‌شه‌ی نوێنه‌رایه‌تیكردنی ره‌وه‌ندی عێراقی له روسیا ده‌كات، "بانگه‌شه‌یه‌كی ناڕاسته و هیچ بنه‌مایه‌كی نییه".
باڵیۆزخانه‌ی عێراق ده‌ڵێت: "هیچ ڤیزایه‌ك كه په‌یوه‌ندی به‌و بانگه‌شه چه‌واشه‌كارانه‌وه هه‌بێت، ده‌رناكه‌ین و تاكه لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدار بۆ ده‌ركردنی ڤیزا بۆ خاكی روسیا، باڵیۆزخانه‌ی فیدراسیۆنی روسیایه له به‌غدا و كونسوڵخانه‌كانیه‌تی له هه‌ولێر و به‌سره".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باڵیۆزخانه‌كه جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕی عێراق ده‌كاته‌وه له بێلایه‌نی له قه‌یرانی روسیا-ئۆكرانیا، و بانگه‌وازه‌كه‌ی بۆ په‌سه‌ندكردنی چاره‌سه‌ری ئاشتییانه و كۆتاییهێنان به ململانێ له ڕێگه‌ی گفتوگۆوه دووپات ده‌كاته‌وه.
راشیگه‌یاندووه كه هیچ نوێنه‌رێكی فه‌رمی ده‌سه‌ڵاتدار بۆ ره‌وه‌ندی عێراقی له فیدراسیۆنی روسیا، نه له لایه‌نی عێراقییه‌وه و نه له لایه‌نی روسییه‌وه نییه و هۆشداری ده‌دات "له هه‌وڵه‌كان بۆ راكێشان و تێوه‌گلاندنی هه‌ندێك عێراقی نیشته‌جێبوو له روسیا یان ده‌ره‌وه‌ی له شه‌ڕه‌كه‌دا".
PM:05:25:05/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 376
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت