ئەمریکا پاڵپشتی خۆی بۆ هێزەکانی هەسەدە دووپاتدەکاتەوە


وێستگەنیوز-

فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" لەگەڵ فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا "سێنتکۆم" کۆبووەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی ئەیلولی 2025، چارڵز براد کوپەر، فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا "سێنتکۆم" لە سەردانەکەیدا بۆ رۆژئاوای کوردستان لەگەڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" کۆبووەوە.

میدیاکانی نزیک لە هەسەدە بڵاویانکردووەتەوە، کوپەر جەختی لە بەردەوامیی پاڵپشتیی ئەمریکا بۆ هێزەکانی هەسەدە کردەوە و رایگەیاند، "بەردەوام دەبن لە کارکردنی پێکەوەیی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، هەروەها بۆ پاراستنی کەمپەکانی داعش و پاراستنی ئەو زیندانانەی دەستگیرکراوانی داعشیان تێدایە".

لای خۆیەوە مەزڵوم عەبدی جەختی لەوەکردەوە، پابەندن بە جێبەجێکردنی رێککەوتنی 10ی ئادار و درێژەدان بە پرۆسەی دانوستان، هەروەها جەختی لەسەر گرنگی گرتنەبەری هەنگاوی دیاریکراوی حکومەتی سوریا کردەوە بۆ دروستکردنی متمانە.

لە کۆبوونەوەکەدا عەبدی و کوپەر باسیان لە دۆخی ئێستای سوریا و وتووێژ لەگەڵ حکومەتی دیمەشق کرد.


PM:11:18:04/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 172 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت